هێڵی كەركوك – بانیاس، چالاك دەکرێت؟

11:45 - 2025-08-12
کوردستان
52 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد ئەلبەشیر وەزیری وزەی سوریا بە سەردانێكی رەسمیی بگاتە بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی هێڵی گواستنەوەی نەوت لە كەركوكەوە بۆ بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست بكات.
یاسین شەریف هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق، بە ئاژانسی هەواڵی رەسمیی عیراقی وتووە: بانگهێشتنامەكە لەلایەن حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتەوە ئاڕاستەی وەزیری وزەی سوریا كراوە، وتیشی: گفتوگۆكانی عیراق و سوریا بۆ دانانی بنەماكانی لێكتێگەیشتنە سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی عیراق بە ناو خاكی سوریادا بۆ بەندەری بانیاسی وڵاتەكە لەسەر دەریای ناوەڕاست.
هەر لەو سەردانەیدا، وەزیری وزەی سوریا لەگەڵ عەون زیاب وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆدەكەن لەبارەی كێشەكانی بەردانەوەی ئاوی فورات لە سوریاوە بۆ عیراق.
هێڵی گواستنەوەی نەوتی (كەركوك-بانیاس) لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردوودا كەوتووەتە كار و بە یەكێك لە دێرینترین هێڵەكانی گواستنەوەی نەوت دادەنرێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان