كۆماندۆ و دژەتیرۆری عیراق و هاوپەیمانان لە كفری و خورماتوو كێوماڵیان كرد

01:19 - 2025-08-12
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

هێزەكانی كۆماندۆی كورستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دەزگای دژەتیرۆری عیراق لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان، ناوچەیەكی بەرفراوانی خورماتوویان كێوماڵكرد.
كێوماڵەكە بە ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریكی و ئیسپانی بەڕێوەچوو، ئامانجەكەی نەهێشتنی مەترسی تیرۆر بوو لە ناوچەكە، لە بەرەبەیانیی زووەوە لە گوندی قوڕی چای لە سنووری كفری دەستیپێكرد و بۆ ناوچەكانی خورماتوو درێژبووەوە و چەند كاتژمێرێكی خایاند.
لە ئۆپراسیۆنەكەدا 35 كیلۆمەتر كێوماڵكراوە و لە مەترسی "تیرۆر" پاككراوەتەوە , بڕیارە لەماوەی داهاتوودا لەناوچەكانی لە تاوێركەوە و پەڵكانە كە بۆشایی ئەمنی هەیە، ئۆپراسیۆنی دیكە بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان