عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق، بە رۆژنامەی سەباحی عیراقی راگەیاندووە، نەبوونى متمانە بە بانکەکان لەلای هاووڵاتیان، وایکردووە نزیکەی 80%ی پارەی کاش لە وڵاتدا لە دەرەوەى بانکەکان بێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندی دەڵێت، متمانە نەکردن بە بانکەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر نەختینەی بانکەکان و توانای داراییان بۆ پرۆژە ئابوورییەکان هەیە و ئەوەش کێشەى نەبوونى پارەى کاشى لە بانکەکان زیادکردووە.
عەلی عەلاق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا 10 بانکى عیراقى لەژێر هەڕەشەى مایەپووچبووندان، بەهۆى نەگەڕاندنەوەى پارە و سەرمایە و بەڵگەنامە داراییەکانى هاووڵاتییان.