بەمەبەستی گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان، بەتایبەتی لە بواری نەوت و وزەدا، ئەمڕو حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق و محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سوریا لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان سوریا و عیراق کردەوە کە بە هێڵی کەرکوک بانیاس ناسراوە.
وەزیری وزەی سوریا ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو هێڵە پێویستی بە نوێکردنەوەی تەواوەتی هەیە، لە بەرامبەردا وەزیری نەوتی عیراق ویستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ کاراکردنەوەی هێلی نەوتی کەرکو بانیاس و پێشنیازی کرد پشت بە لایەنێکی شارەزای نێودەوڵەتی ببەسترێت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی هێڵەکه.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی دوولایەنە لە کەرتی نەوت و وزە بەجۆرێک رەنگبداتەوە و رۆڵی هەبێت لە سەقامگیری نێوانیان.