رفعەت عەبدوڵڵا: پشتیوانی لە سەربەخۆیی کار و بڕیاری ڕێکخراوە مەدەنیەکان دەکەین

04:23 - 2025-08-16
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی، پێشوازیکرد لە (ناوەندی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ئازادی) و چالاکییە مەدەنییەکانیانی بەگرنگ و سەردەمیانە هەڵسەنگاند.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک رایگەیاند، رێکخراوە مەدەنییەکان و چالاکییەکانیان ئەهمیەتێکی گرنگیان هەیە لای یەکێتی لە بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەوبارەیەوە وتی: «پشتیوانی لەسەربەخۆیی کار و بڕیاری رێکخراوە مەدەنییەکان دەکەین».
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر بکەن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەتا کاریگەرتر و باشتر ئامانجە مەدەنی و ئێستایەکانتان بەدیبێنن و بەشدارییەکی کاراترتان هەبێت لەفراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەکی شارستانیتر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان