هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگەكانی داهاتوو رێكەوتن، بڕیارە ئەمڕۆ یاخود سبەی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بكرێت.
تیمە تەكنیكییەكانی وەزارەتەكانی دارایی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی هەردوولا لەبارەی بڕی داهاتی نانەوتی هەرێم و بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەو داهاتانە رێكەوتون.
بەگوێرەی رێكەوتنی مانگی تەمموزی رابردوو، بۆ ناردنی مووچە دەبێت هەرێم رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بكات.
ناكۆكی هەرێم و بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتییەوەیە، هەرێم پێداگری لەوەدەكرد 50%ی داهاتە فیدراڵییەكان بداتە عیراق و بەغداش داوای نیوەی كۆی داهاتی ناوخۆی دەكرد.