برای بەڕێز بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاو و رەحمەت و بەرەکاتی خواتان لێبێت
گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازین لە تەواوکردنی کاروانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی و ئازادی و بنیاتنانی وڵاتە ئازیزەکەمان لەسەر بنەمای ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم تاکەکانی گەلە بەخشندەکەماندا.
رێز و پێزانینی بێ پایانمان قبوڵ بکەن.
مستەفا کازمی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بەغدا