بەگوێرەی رێڕەوی ئێستای رووداوەکان بێت، ئەمریکا گرنگیی زیاتر بە کاروباری هەرێمی، پیشان دەدات، ئەمەش ئەو تێڕوانینانەی پێشوو پوچەڵ دەکاتەوە کە پەیوەست بوون بە ویستی ئیدارەی ترامپ بۆ گۆشەگیری و تەنها جەختکردن لەسەر کاروباری ناوخۆ و ئابووری. دیارە واشنتۆن - سەرەڕای وتاری توندی - هێشتا هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، بەتایبەتی ئەو مەسەلانەی پەیوەندن بە ئاسایشی ئیسرائیل و بەرگرتن لە نزیکبوونەوەی ئێران لە چین و روسیا.
لە دۆسێکانی تر، وەک سووریا و تورکیا، سیاسەتی ئەمریکا روونی تێدا نییە، ترامپ ساڵی 2018 بڕیاری کشانەوەی کتوپڕی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا راگەیاند، ئەمەش بۆشاییەکی ستراتیژی بەجێهێشت، پاشان لەژێر فشاری پێنتاگۆن و هاوپەیمانانی واشنتۆن ئەم بڕیارەی سوکترکردەوە. پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینی، لە نێوان ستایشکردنی سەرۆک ئەردۆغان و هەڕەشەی «وێرانکردنی ئابووریی تورکیا» ئەگەر ئەنقەرە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کوردەکان هێڵە سوورەکانی ئەمریکا تێپەڕێنێت.
ئەم تەم و مژاوییەی لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا، متمانەی بە سیاسەتەکانی لاواز کرد و پرسیاری دەربارەی ئاستی هەماهەنگیی کۆشکی سپی لە داڕشتنی روانگەیەکی روون بۆ ناوچەکە وروژاند، راستییەکان ئاماژە بە گۆڕانکاریی ستراتیژی گشتی ناکەن، بەڵکو گۆڕانکاریی تاکتیکی لە ئامرازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ نەیاران و هاوپەیمانان بەشێوەیەکی یەکسان .
وا دیارە واشنتۆن بەرەو چارەسەرییەکی مەرجدار لەگەڵ تاران دەڕوات، دۆسێکانی ئەمنی و هەرێمی لە پێشەوەی پێشینەکانی دادەنێت، بەبێ ئەوەی واز لە ئامانجە نەریتییەکانی لە ناوچەکە بهێنێت. سیاسەتی ئەمریکی لە رووی جەوهەرەوە نەگۆڕاوە، بەڵام بەپێی بارودۆخەکە ئامرازی زیاتر نەرم یان سەخت بەکاردێنێت، بەبێ ئەوەی گۆڕانکارییەکی تەواو لە رێڕەوی مێژوویی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
سیاسەتی ئەمریکی لە ساڵانی دواییدا گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەرەو رێچکەیەکی قۆناغی و زیاتر نەرمی پێوە دیارە کە پشت بە هەڵسەنگاندنی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان دەبەستێت پێش گواستنەوە بۆ هەنگاوی داهاتوو. ئەم گۆڕانکارییە کە دەکرێت وەک «سیاسەتی قۆناغە بەدوای یەکەکان» وەسفی بکرێت بووەتە خاسیەتێکی دیار لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
ئەم نزیکبوونەوەیە بە روونی لە فایلەکانی سیاسەتی دەرەوەدا دەردەکەوێت، کە واشنتۆن واز لە رێچکەی گشتگیر دەهێنێت بۆ هەنگاوی قۆناغی هەڵسەنگێنراو.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مامەڵەیەکی قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ قەیرانەکان دەبینین، کە لەسەر بنەمای بەدیهێنانی ئامانجی دیاریکراو پێش گواستنەوە بۆ قۆناغێکی دیکەیە.
لە رووی ئابوورییەوە، ئەمریکا هەمان رێچکە لە رێککەوتنە بازرگانییەکان و پەیوەندییە ئابوورییەکانیدا پەیڕەو دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ هێزە گەورەکان وەک چین، کە گفتوگۆ لەسەر فایلی دیاریکراو دەکرێت و ئەنجامەکانیان هەڵدەسەنگێندرێت پێش فراوانبوون لە فایلەکانی دیکەدا.
لە ناوخۆدا، ئیدارە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا پشتیان بەم رێچکەیە بەستووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ فایلە گەورەکان وەک کۆچ و چاودێریی تەندروستی و گۆڕانی کەشوهەوا، بە دابەشکردنی پلانەکانیان بۆ قۆناغی بەدوای یەک کە بەستراونەتەوە بە سەرکەوتن یان شکستی ئەوەی پێشتر.
دەتوانین بڵێین ئەم گۆڕانکارییە بەرەو «سیاسەتی قۆناغ بە قۆناغ» واقیعێکی نوێ دەنوێنێت کە ئاڵۆزییەکانی واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ناوخۆ و جیهاندا سەپاندوویەتی، لەکاتێکدا ئەم نزیکبوونەوەیە نەرمییەکی زیاتر لە مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لەخۆ دەگرێت، توانای بڕیاردەران دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی بینینێکی ستراتیژی درێژخایەن لە سایەی جەختکردنەسەر دەستکەوتە قۆناغییەکان.