وشه‌ی ئه‌گه‌ر گریمانه‌یه، له‌سه‌ر شتێك كه ده‌بێت رووبدات یان روو نه‌دات، یان به به‌راوردكاری ئاشكرا بكرێت، به‌ستنه‌وه‌ی رابردو و ئێستا‌و داهاتووه به‌یه‌كه‌وه، ره‌نگه زۆر شتی تریش هه‌ڵگرێت، ئه‌مجاره‌یان بۆ رووداوێكی پێویستی ناو یه‌كێتی به‌كاری ده‌هێنم، ئه‌ویش دیداری یه‌كێتییه، پێده‌چێت 80 % كادیر و ئه‌ندام و سه‌ركرده‌و لایه‌نگری ئه‌م حزبه به‌م پرۆسه‌یه‌وه خه‌ریك كرابێت، هه‌ر له زاخۆوه تاوه‌كو خانه‌قین و راپه‌ڕین و ناوچه‌كانی تر، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كادیر و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگری ئه‌م حزبه به‌شدارن تێیداو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی له‌سه‌ر هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له‌هه‌موو ئۆرگان و چین و دامه‌زراوه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و رێكخراوه‌ییه‌كان تیایدا به‌شدارن و گفتوگۆی زۆری تێدا كراوه، به گشتی تیشك خراوه‌ته سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی ئه‌م حزبه به‌پێی سه‌رده‌م، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له باشووری كوردستان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی.
ئه‌گه‌ره‌كان چین؟، دیداره‌كه پرۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وامه له ژینگه‌یه‌كی گشتگیر و خێرادا، ئینجا ئه‌م خێراییه ره‌نگدانه‌وه‌ی قوڵ و باشی ده‌بێت یان نا؟!، ئه‌مه ئه‌گه‌ره، به بۆچوونی من، دیدار ئه‌گه‌ر نه‌بێته ستوونێكی پۆڵاینی رێكخراو، هاوسه‌نگیی چینایه‌تی و پاككردنه‌وه‌ی مه‌رامی خراپ له ناو ئه‌م حزبه، ئه‌گه‌ر ریشه‌كێشی جیاوازی له نێوان كادیر و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی هه‌ندێك و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی كادیری دڵسۆز و ماندونه‌ناس نه‌كات، ئه‌گه‌ر مێژووی شكۆی شه‌هید و شۆڕش و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی سه‌رۆكمان مام جه‌لال، یان سه‌ركرده‌كانی تری وه‌كو شه‌هیدانی سێداره‌و، شۆڕشی نوێی و پارتیزانی و چه‌ندین سه‌روه‌ری و قوربانی تر له پیرۆزیه‌كی گه‌وره‌دا نه‌كات به‌قه‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌م حزبه!!، ئه‌گه‌ر دیراسه‌ی سیستمێكی ئابووری به‌هێز نه‌كات بۆ ئه‌م هه‌رێمه!، ئه‌گه‌ر مه‌ودایه‌كی فراوان له رۆڵ و پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و هێزی مرۆیی به گه‌نجان نه‌دات! و ده‌یان و سه‌دان ئه‌گه‌ری تر، بێگومان هه‌ستێكی ناخۆشه و حزبه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، مه‌ترسییه‌ك هه‌مووان لێی به‌رپرسیارن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانتوانی و نه‌یانكرد، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له دڵسۆزی و بوێری خۆیان هه‌ڵگرت.
ده‌كرێت ئه‌گه‌ره‌كان دیراسه بكرێن، تێفكرینی قوڵیان بۆ بكرێت، هێزێكی نوێ له‌ناو ئه‌م حزبه دروست بكرێت كه یه‌كانگیر بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رابردوودا، به‌تایبه‌ت ئه‌و كادیرانه‌ی ئه‌زموونیان هه‌ڵچنیوه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر كڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه تاكو با نه‌یبات.
ده‌بێت ده‌رفه‌ت به‌بیری نوێ بدرێت، به كادیری نوێ له زانكۆ و په‌یمانگاكان، له بازاڕی ئابووری و له ته‌واوی ئه‌و جومگانه‌ی حزبی سیاسیی سه‌رده‌م ده‌جوڵێنێت.
ئه‌م حزبه ده‌بێت مینبه‌ره‌كانی ئازادتر بكات، هانی به‌رده‌وامی ره‌خنه‌كان و تموحی دروستكردنی كادیری ورد بدات، تاوه‌كو هه‌ڵه‌كانمان به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت، له‌كات و ساتی خۆیدا راست بكرێنه‌وه و ئاسۆی نوێ، به‌ری خوێن و ره‌نجی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ره راستگۆ و راستخوازه‌كان به‌زایه نه‌چێت و دواجار ئامانجی گه‌وره به‌دی بێت، كه خۆشگوزه‌رانییه بۆ هاووڵاتیان.