ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی پڕبوون له رووداوی سیاسی، پڕبوون له رووداوی مێژوویی، پڕبوون له فرمێسكی شادی، فرمێسك بۆ ئازادی بۆ ژیان بۆ شه‌هیدان و ئازیزان، فرمێسكی شادی میلله‌تێك كه‌سه‌دان ساڵه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستی پڕه له گوڵی سپی و ئاماده‌یه بۆ ته‌وقه‌ی ئاشتی، میلله‌تێكی قڕكراو ژیان دڵڕه‌ق بوو له‌گه‌ڵی، به‌ڵام ئه‌و هێشتا ته‌ژیه له ژیان، میلله‌تێك كه هه‌موو گیانی به‌كۆت و زنجیر به‌ستراو، به‌ڵام پڕ له هیوا و ئومێد بوو بۆ ئازادی، میلله‌تێك خنكێنراو به دووكه‌ڵ و بارووت، به‌ڵام ته‌ژی له به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی بۆ ژینگه و ژیان.
كێ هه‌بوو له ئێمه سه‌عات 10ی رۆژی 26ی نیسان له‌ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی كوردان له رۆژئاوای كوردستان نه‌گریابێت، كاتێك كه بینی له رۆژئاوایی دایك ژن و پیاوی كورد گه‌نج و جوانی كورد به جلی ئاڵ و واڵای كوردیه‌وه پێكڤه سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ڵێنه‌وه چه‌ند جوان بوو كه رۆحی به‌رزه فڕی دڵدار له كۆیه‌وه هه‌ڵفڕی و له قامیشلۆ له شه‌قه‌ی باڵی ده‌دا.
خه‌و نه‌بوو كورده گیان خه‌ونه‌بوو، خه‌و نه‌بوو كیژۆڵه خه‌ونه‌بوو، ئه‌وه خه‌ونی شاعیرانه‌ی مام بوو هاته‌دی ئه‌وه خه‌ونی جه‌لال مه‌له‌ك شابوو، كه بینی كاوه‌ی كوڕی له گه‌راجی سلێمانی چوو بۆ قامیشلۆ، رۆژی شه‌ممه هه‌ر سه‌رچۆپی قامیشلۆ نه‌بوو دڵی هه‌موومانی گه‌رم كرد، به‌ڵكو گاوانییه‌كه‌ی سلێمانیش له‌سه‌رچۆپیه‌كه‌ی قامیشلۆ دڵ گه‌رمتر و به جۆشتر بوو، فرمێسكی شادی قامیشلۆ له ده‌ریاچه‌ی دوكان تێكه‌ڵ به فرمێسكی شادی سلێمانی بوو، ئاخر كێ هه‌یه و هه‌بووه كاتێك ده‌بینێت هه‌ر له‌م شه‌ممه‌یه‌دا بانگێشتی هاوژینی شه‌هید سه‌ڵاح دیلمانی ده‌كرێت و به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی سروودی داگیركه‌ری دڵ پڕ له‌قین، ناتوانی وابكه‌ی كورد نه‌بین، هه‌ركوردین و هه‌ركورد ده‌بین، تا خه‌ڵاتی بله بدات به هه‌ڤاڵ عه‌بدۆی كۆبانێ خۆی بۆ بگیرێت و فرمێسكی كوردانه نه‌ڕژێنێ؟؟
شه‌ممه‌یه‌كی جوان بوو به‌رهه‌می خیانه‌ت نه‌كردن له خاك و نیشتمان و گه‌ل بوو، به‌رهه‌مێك له خه‌ونی هه‌زاران شه‌هید و شاعیر بوو به‌حه‌قیقه‌ت و راستی و به چاوی خۆمان بینیمان، به‌رهه‌می قوربانیدان و سه‌بر و پشوو درێژی بوو، ره‌نجی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و خوێنی هه‌زاران ته‌وار بوو به فرمێسكی شادی دوورایه‌وه.