سبەی حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هاوڕێ و برای خۆشەویستمان كاك عەبدولرەزاق فەیلی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت. لەبری چەپكە گوڵی وەفا و پێزانین، ئەم چەند دێڕەم نووسی.
شەهید غاندی برام، كە خۆی مامۆستای زمانی ئینگلیزی بوو، زۆر ستایشی توانای كاك عەبدولرەزاقی لە كوردیزانی و ئینگلیزیزانی و عەرەبیزانی دا دەكرد.
ئێمە بە دیالێكتی فەیلی و كرماشانی پێكەوە قسەمان دەكرد. شێوەی سلێمانی و گەرمیانییشی بەباشی دەزانی. بە زۆربەی دیالێكتەكانی كرمانجی سەروو دەدوا، لە سوید وەرگێڕی زمانی سویدی بوو. تۆفیق وەهبی سەرسامی كوردیزانی و ئینگلیزیزانییەكەی بوو، جارێکیش داوای لێكردبوو پێكەوە كار بكەن.
لەگەڵ هاوڕێ قسەخۆشەكانی شاری سلێمانیدا، بە شیعرە بڵاوكراوە و بڵاونەكراوەكانی شێخ رەزای تاڵەبانی مەجلیسەكانی گەرم دەكرد.
رۆژێكیان دوای سەعات دوانزەی نیوەڕۆ، مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر و من لای دانیشتبووین، ویستمان بڕۆین، ئەویش دەیوت: پەلەتان چییە؟ پێنج دەقیقەی تر چاوەڕوان بن، پێكەوە دەڕۆین!
تا سەعات دووی پاش نیوەڕۆ هەر تەلەفۆنی كرد. مامۆستا موحسین وتی: رەزاق دەوام تەواو بووە، هەستە با بڕۆین، كارمەندەكان بەهۆی ئێمەوە ماونەتەوە، بۆژووبوون ... ئەو وتی: پێنج دەقیقەی تر چاوەڕوان بن!
مامۆستا موحسین-یش دیوانی شێخ رەزای لەبەربوو، خەریكی تەخمیسی شیعرێكی حەزرەتی شێخ بوو لەسەر كاك عەبدولرەزاق:
(كاك رەزاق چاكی كرد !
تا دەوام تەواو بوو ،
هەر تەلەفۆنی كرد)
كاك رەزاق راچەنی، مۆبایلەكەی دانا و وتی: ئەو شیعرە تەواو بكەن، شیعرێكتان لەسەر دەنووسم (با بە دەواری شڕی نەكردبێت)، ئەمەش هەر ئاماژەیە بۆ شیعرێكی تری حەزرەتی شێخ. مامۆستا فەرمووی:
(كوا ئێمە هەجوی تۆمان كردووە؟
تۆ ناوت كاك عەبدولرەزاق نییە؟
ئەوە خۆ دەوام تەواو نەبووە؟
تۆ هەر خەریكی تەلەفۆنات نیت؟
ئەو كاتەی بەهۆی شەكرەوە گورچیلەكانی خەریك بوو لە كار دەكەوتن، بەدوای گورچیلەدا بۆی دەگەڕان. من پانزە ژنم بینیوە، لەگەڵ مێرد و كەسوكاریان هاتوون و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، لە سۆنگەی دڵسۆزی و ئەمەكدارییەوە، گورچیلەی خۆیان بە عەبدولڕەزاق ببەخشن
ئێمە وتومانە:
(كاك رەزاق چاكی كرد ..تا دەوام تەواو بوو هەر تەلەفۆنی كرد)، كاك رەزاق و مامۆستا موحسین ئەوەندە شەڕە شیعر و داشۆری یەكترییان كردبوو، لە قسەی یەكتری تێدەگەیشتن.
ئەو كاتەی بەهۆی شەكرەوە گورچیلەكانی خەریك بوو لە كار دەكەوتن، بەدوای گورچیلەدا بۆی دەگەڕان. من پانزە ژنم بینیوە، لەگەڵ مێرد و كەسوكاریان هاتوون و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، لە سۆنگەی دڵسۆزی و ئەمەكدارییەوە، گورچیلەی خۆیان بە عەبدولڕەزاق ببەخشن. ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كاك عەبدولڕەزاق فەیلی لەناو هاوڕێكانیدا چەند بەڕێز و خۆشەویست بووە .
ناتوانم هیچی تری لەسەر بنووسم .
* ئەندامی یەكێتی نووسەرانی جیهان PEN