ئاكار نه‌جم
مارلین مۆنرۆ ناوێكی دیاره له دنیای سینه‌ما و گۆرانی ئه‌مریكی و جیهانیدا، له كۆتایی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمه‌كاندا رۆڵی بینیوه، هه‌ر زوو بووه‌ته جێی سه‌رنجی بینه‌ران. ئه‌گه‌رچی زوو مردووه، ساڵی 1962 له ته‌مه‌نی سی و شه‌ش ساڵیدا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ناوێكی دیاره له دنیای سینه‌مادا. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره وێنه‌كانی له‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه تاوه‌كو سه‌ر بلوز و كراس و جانتا، ده‌بینرێن، چه‌ندین په‌یكه‌ری بۆ دروستكراوه، یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رانه ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌ی سیوارد جۆنسۆنه.
په‌یكه‌ره زه‌به‌لاحه‌كه‌ی مارلین مۆنرۆ یه‌كێكه له‌و كاره هونه‌رییانه‌ی ناوبانگێكی زۆری بۆ په‌یكه‌رسازه‌كه‌ی په‌یدا كردووه. په‌یكه‌ره‌كه له وێنه‌ی مۆنرۆوه وه‌رگیراوه له فیلمی " The Seven Year Itch " كه له ساڵی 1955 به‌رهه‌م هێنراوه و ساڵی 2011 دروستكراوه و له چه‌ندین شوێنی جیاواز له ئه‌مریكا و ئوسترالیا نمایش كراوه. ئه‌م په‌یكه‌ره 26 پێ به‌رزه، له پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی ره‌نگاوڕه‌نگ دروستكراوه. په‌یكه‌ره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی مارلین مۆنرۆ خۆی ناسراوه. شێوه‌ی په‌یكه‌ره‌كه له دیمه‌ن و شێوه‌ی وه‌ستانی مارلین مۆنرۆ له فیلمی كۆمیدیای ناپاكیی بیلی وایڵده‌ر وه‌رگیراوه، ئه‌و ساته‌ی فیلمه‌كه‌یه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هه‌وا له تۆڕێكی میترۆی نیویۆركدا جله سپییه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه. په‌یكه‌ره‌كه له له شیكاگۆ له ویلایه‌تی ئیلینۆی نمایشكراوه. به‌هۆی ئه‌و شێوه‌كه‌یه‌وه كه سیمایه‌كی سێكسی و وروژێنه‌ری هه‌یه مشتومڕی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه. ساڵی 2012 گواسترایه‌وه بۆ گۆشه‌یه‌ك له كالیفۆرنیا و... چه‌ند جارێك بۆ چه‌ند شوێنێك گواستراوه‌ته‌وه و نمایش كراوه. ساڵی 2018 له پاركێك له ویلایه‌تی كۆنتێكتیكۆت نمایشكراوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری گشتی بۆ رێزلێنان له كاره‌كانی سیوارد جۆنسۆن. سی و شه‌ش په‌یكه‌ر له سه‌رانسه‌ری شه‌قام و پاركه‌كانی ناوه‌ندی شاری ستامفۆرد دانران و فۆرێڤه‌ر ماریلین جێگه‌ی سه‌رنجی پێشانگاكه بوو. له ئه‌یلوولی 2019 سه‌رۆكی شاره‌وانی پاڵم سپرینگز گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بۆ پاڵم سپرینگز وه‌ك جێگیرێكی هه‌میشه‌یی راگه‌یاندووه. له 3ی شوباتی 2021 راگه‌یه‌ندرا په‌یكه‌ره‌كه له رۆژهه‌ڵاتی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری پاڵم سپرینگز داده‌نرێت.
سیوارد جۆنسۆن
هونه‌رمه‌ند و په‌یكه‌رسازی ئه‌مریكی كه زیاتر به په‌یكه‌ره برونزییه‌كانی ناسراوه. خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌رییه و په‌یكه‌ره‌كانی له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ناو باخچه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بینرێن. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 1930 له نیو جیرسی له‌دایكبووه و ساڵی 2020 له فلۆریدا مردووه. په‌یكه‌ری مارلین مۆنرۆ یه‌كێكه له په‌یكه‌ره ناوازه‌كانی.