ره‌وه‌ز ئیسماعیل
شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو دوو یاریی گرنگی قۆناغی 16 یانه‌ی چامپیۆنس لیگ كران، به‌ده‌ر له ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه، له پشتی په‌رده‌و له په‌راوێزی ئه‌م دوو یارییه‌دا، چه‌ند رووداو و به‌سه‌رهات و ئامار و دیمه‌نی جوانیان تیادا بینرا.
سه‌ره‌تا
سه‌ره‌تا با ئه‌وه بڵێن ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه كه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 یانه بوون، به‌مشێوه‌یه بوون و لێیانه‌وه (ئه‌رسناڵ و بارسیلۆنا) بۆ قۆناغی 8 یانه سه‌ركه‌وتن و چوونه پاڵ هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی (مان سیتی، بایرن مونشن، پاریس سانجێرمان، ریاڵ مه‌رید)، ده‌بێت شه‌وی رابردووش دوو یانه‌كه‌ی تری ئه‌م قۆناغه نوێیه ده‌ركه‌وتبن.
یارییه‌كان
*بارسیلۆنا 3 × 1 ناپۆلی، یاریی چوون (1-1).
*ئه‌رسناڵ 1 × 0 پۆرتۆ، یاریی چوون(0-1) (4-2) به په‌نالتی.
بارسا و چه‌ند ئامارێك
له‌و یارییه‌دا بارسا توانی له یاریگای ئۆڵۆمپیك مۆنتۆجیك له بارسیلۆنا 3-1 له ناپۆلی بباته‌وه:
*له دوای وه‌رزی 2019 – 2020 – ەوه ئه‌م یه‌كه‌مین جاره بارسیلۆنا ئه‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌گاته قۆناغی 8 یانه.
*وه‌رزی 2019 – 2020 له قۆناغی گروپه‌كاندا یه‌كه‌می گروپی شه‌شه‌م بوو، له قۆناغی 16 یانه‌دا وه‌ك ئه‌مساڵ توانی به‌هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌مساڵی به‌رامبه‌ر ناپۆلی 1-1 و 3-1 له ناپۆلی باته‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی 8 یانه، به‌ڵام به هۆی په‌تای كۆرۆناوه یارییه‌كانی قۆناغی 8 یانه به گردبوونه‌وه له پوروگال و به یه‌ك یاریی كرا، بارسا 2-8 به بایرن مونشن دۆڕا و نه‌یتوانی بگاته قۆناغی 4 یانه.
*وه‌رزی وه‌رزی 2020 – 2021 له قۆناغی گروپه‌كاندا دووه‌می گروپی حه‌وته‌م بوو، پاش (یوڤی یه‌كه‌م) بۆ قۆناغی 16 یانه سه‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا یاریی نێو یاریگای خۆی 1-4 به پاریس سانجێرمان دۆڕاند و له پاریسیش 1-1 بوون و نه‌یتوانی بگاته قۆناغی 8 یانه.
*وه‌رزی 2021 – 2022 له قۆناغی گروپه‌كاندا سێیه‌می گرپی پێنجه‌م (بایرن مونشن، به‌نفیكا، بارسیلۆنا، دینامۆ كییه‌ڤ) بوو، هه‌ر نه‌گه‌یشته قۆناغی 16 یانه‌ش.
*وه‌رزی 2022 – 2023 به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌رزی رابردووی سێیه‌می گروپی سێیه‌م بوو(بایرن مونشن، ئینته‌ر میلان، بارسیلۆنا، ڤیكتۆریا پلزن)، به‌مه‌ش وه‌ك ساڵی پێشووتری هه‌ر نه‌گه‌یشته قۆناغی 16 یانه.
*وه‌رزی 2023 – 2024 ، كه ئه‌م وه‌رزه‌یه، له گروپی هه‌شته‌مدا بوو، یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی بوو، (بارسیلۆنا، پۆرتۆ، شاختار دۆنتسك، رۆیاڵ ئه‌نترۆیپ) و به‌پێچه‌وانه‌ی دوو وه‌رزی رابردووه‌وە بۆ قۆناغی 16 یانه سه‌ركه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی بڕی، ئێستا گه‌یشتۆته قۆناغی 8 یانه.
سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كانی نێوان بارسیلۆنا و ناپۆلی له‌م خوله‌دا، به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی ئه‌مساڵ، بارسا هه‌رگیز له‌م خوله‌دا به‌م یانه‌یه نه‌دۆڕاوه، (6 یاریی، 3 بردنه‌وه‌و 3 یه‌كسان بوون).
*له‌وه‌رزی 2017-2018 – ەوه بارسیلۆنا له یاریگای خۆیدا و له‌م خوله‌دا هه‌ر چوار یاریی یاریگای خۆی له ركابه‌ره‌كانی به‌مشێوه‌ی بردۆته‌وه:
*5-0 له ئه‌نترۆیپ.
*2-1 له شاختار.
*2-1 له پۆرتۆ.
*3-1 له ناپۆلی.
كۆبارسی
له یاریی بارسیلۆنا و ناپۆلیدا كۆبارسی ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه بوو، به یاریی كردنی ئه‌م یاریزانه و بوونی به ئه‌ستێره‌ی یاریه‌یكه:
*بۆ یه‌كه‌مین جاره له مێژووی چامپیۆنس لیگدا یاریزانێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له یه‌كه‌مین به‌شدارییكردنیدا له‌م خوله‌دا، ده‌بێته باشترین یاریزانی یارییه‌ك له یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه.
*5 تۆپی تیپی دژی ره‌ت كردۆته‌وه، له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تاندا كه یاریزانێكی ناپۆلی رووبه‌ڕوی بۆته‌وه ئه‌م توانیویه‌تی تێی بپه‌ڕێنێت، هیچ یاریزانێكی ناپۆلی نه‌یتوانیوه تێی بپه‌ڕێنێت به تایه‌بتیش ئۆسیمینی هێرشبه‌ری ناپۆلی، 9 پاسی درێژی ته‌واوی داوه، 5 جار توانیویه‌تی تۆپ له یاریزانی به‌رامبه‌ریان به‌سه‌نێت، 5 جاریش تۆپی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری خۆیان دوور خستۆته‌وه، ئه‌سیستێكی هه‌بووه، 100% له لێسه‌ندنی تۆپی ئه‌رزی و تۆپی به‌رزی هه‌وایی و هەڵوەشاندنەوەی هێرشی تیپی به‌رامبه‌ردا سه‌ركه‌وتوو بووه و به‌وه‌ش بووه به ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه.
*تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره یانه‌یه‌ك له قۆناغی 16 یانه‌دا به دوو یاریزانی سه‌ره‌كییه‌وه یاریی بكاته كه ته‌مه‌نیان نه‌گاته 18 ساڵ ئه‌وانیش (لامین یامال 16 ساڵ و باو كۆبارسی 17 ساڵ) لە بارسیلۆنا بوون.
*به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی بارسیلۆنا بڕی 10:6 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتنه‌كه وه‌رگرتووه.
چه‌ند ئامارێكی تر
*به‌و گۆڵه‌ی لیڤاندۆڤسكی كردی كه سێیه‌م گۆڵی بردنه‌وه‌ی بارسا بوو، كۆی گۆڵه‌كانی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا بوون به 94 گۆڵ و ئێستا سێیه‌م گۆڵگه‌ری مێژوویی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یه:
-1كریستیانۆ رۆناڵدۆ (141 گۆڵ).
-2لیۆنێل مێسی (129 گۆڵ).
-3 رۆبیرت لیڤاندۆڤسكی (94 گۆڵ).
-4كه‌ریم بن زیمه (90 گۆڵ).
هه‌رئه‌و شه‌وه ئه‌رسناڵیش توانی یانه‌ی پۆرتۆ تێپه‌ڕێنێت و بگاته قۆناغی 8 یانه، له‌م یارییه‌شدا، ئه‌م دیمه‌نانه سه‌رنجی هه‌موولایه‌كی به‌لای خۆیدا راكێشا:
*پیپی به‌رگریکاری به‌ئه‌زموونی یانه‌ی پۆرتۆ له‌م یارییه‌دا ته‌مه‌نی 41 ساڵ و 26 رۆژ بوو ره‌نگه به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی ئه‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كان بێت.
*شه‌ڕە قسه‌یه‌ك له نێوان ئارتێتای ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵ و سێرجیۆ كۆنسیساوی پورتوگالی و راهێنه‌ری یانه‌ی پۆرتۆدا رویدا، كۆنسیساو ده‌ڵێت بۆیه من چوومه‌ته‌وه به‌گژ ئارتێتادا چونكه ئه‌و قه‌سی نه‌شیاوی به خێزانم ووتووه ، پێشتریش پیپ گواردیۆلاش ئه‌م ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ر من كردووه و هه‌ردووكیان به ئیسپانی غه‌ڵه‌تیان به‌رامبه‌ر كردووم، ئه‌مه‌ش منی زۆر تووڕە كردووه.
*چاودێرانی یارییه‌كه وێنه‌یه‌كیان داناوه و له‌وێنه‌كەدا زۆر به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه ترۆساردی یاریزانی ئه‌رسناڵ و ناوبژیوانی یارییه‌كه كلیمۆن تۆریان زۆر له یه‌كتر ده‌چن و ئه‌ڵێی برای یه‌كترن.
*بۆ یه‌كه‌مین جاره له دوو یاریی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگدا دوو باشترین یاریزانی هه‌ردوو یارییه‌كه به‌رگریكارێك و گۆڵچییه‌ك بن، كۆبارسی به‌رگریكاری بارسا و داڤید رایای گۆڵچی ئه‌رسناڵ.