تۆپی پێی كوردستان

11:50 - 2024-03-19
وەرزش
74 جار خوێندراوەتەوە

خولی پلە دوو

پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی پلە دووی یانەكانی كوردستان و دیارییكردنی ئەو یانانەی بۆ قۆناغی دووەمی یارییەكان سەركەوتوون، قورعە بۆ گروپ و یارییەكانی قۆناغی دووەمیشی كرا، تیپە بەشدارەكان بەمشێوەیە بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون:
گروپی یەكەم: پەروەردە، ئاسۆ، خەبات، هەریر، سەنگەسەر، خەڵاتی پێنجوێن، باتیفا، باوەنوور، كفری، شێخان.
گروپی دووەم: زانكۆی جیهان، مەخمور، سنوور، خەلیفان، جاجی ئاوا، بەختیاری، شیلادزێ، شارەزوور، گارە، بەردەڕەش.
یارییەكانی ئەم قۆناغەش بە خولێكی یەك قۆناغ بەڕێوە دەچن و یەكەم و دووەمی گروپەكان دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.

خولی نایاب
سەبارەت بە خولی نایابی یانەكانی كوردستانیش، ئەم خولە پێی ناوەتە هەفتەی 26 ی یارییەكانییەوە، رۆژانی 15 و 16 ی ئەم مانگە یارییەكانی هەفتەی 25 كران، ئەنجامی یارییەكانی و ریزبەندیی خولەكەش بەو شێوەیەیە كەلە دووخشتەكەدا دیارییكركراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان