محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
له ئینگلیزییه‌وه: چنار عه‌زیز
سه‌رده‌مانێك چوارهاوڕێ له لادێیه‌كدا ده‌ژیان. باشترین هاوڕێی یه‌كدی بوون. ناویان هاری و پیته‌ر و جێفری و جۆردن بوو. هاری داهێنه‌ر بوو له نووسیندا. جێفری هه‌میشه بیرۆكه‌ی نوێی هه‌بوو. رۆژێك هه‌ر چوار هاوڕێ رۆیشتن بۆ شار. هاری پیاوێكی له پاركی شاره‌كه‌دا بینی كه چیرۆكی كۆنی ده‌گێڕایه‌وه. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ماڵه‌وه، هاری به هاوڕێكانی گوت هه‌ندێك چیرۆكی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانێك و كۆشكه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌نووسێت. كاتێك گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه ده‌ستیانكرد به رێكخستنی ماڵه‌كه‌یان. سندوقێكی بچووكیان دۆزییه‌وه كه له گۆشه‌یه‌كدا كه‌وتبوو. كاتێك سندوقه‌كه‌یان كرده‌وه قه‌ڵه‌مێكیان له‌ناو سندوقه‌كه‌دا بینی. هاری پێی گوتن باپیره‌م ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی پێداوم. ئێستا پلانم هه‌یه به‌م قه‌ڵه‌مه چیرۆكه نوێیه‌كه‌م بنووسم.
شه‌وێك هاری ده‌ستیكرد به نووسینی چیرۆكه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانه‌كه و كۆشكه‌كه‌ی. تا نیوه‌شه‌و چیرۆكه‌كه‌ی نووسی. به‌یانی كاتێك له خه‌و هه‌ستا و رۆیشته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی له چیرۆكه‌كه‌دا نووسیبووی گۆڕا بوو بۆ راسته‌قینه. بۆیه تێگه‌یشت كه هه‌ر شتێك به‌م قه‌ڵه‌مه بنووسێت ده‌بێته راسته‌قینه. له‌به‌رئه‌وه كاتێك به‌و قه‌ڵه‌مه ده‌نووسێت پێویسته وریا بێت. تێگه‌یشت كه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی باپیره‌ی ئاسایی نییه به‌ڵكو له ڕاستیدا قه‌ڵه‌مێكی سیحراوییه.
دوای ماوه‌یه‌ك گوێی له ژاوه‌ژاو و ده‌نگێكی گه‌وره‌بوو هاواری ده‌كردو له ماڵه‌كه ده‌هاته ده‌ره‌وه. هاری چووه ده‌ره‌وه دڕنده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بینی. هه‌مووان لێره و له‌وێ رایانده‌كرد و هه‌وڵیانده‌دا خۆیان له درنده‌كه رزگار بكه‌ن. هه‌موو هاوڕێیان كۆبوونه‌وه و باسیان له بابه‌ته‌كه كرد. هاری باسی له‌وه كرد چیرۆكه‌كه‌ی بووه‌ته راسته‌قینه به‌ڵام بۆچی دڕنده هاتووه. چیرۆكه‌كه‌ی كه نووسیویه‌تی له‌سه‌ر پاڵه‌وان و كۆشكه‌كه‌ی نووسیوه. جێفری پێداگری كرد پێویسته جارێك چیرۆكه‌كه بخوێنینه‌وه، چونكه گومانی شتێكی هه‌ڵه له چیرۆكه‌كه‌دا هه‌یه. كاتێك چیرۆكه‌كه‌یان خوێنده‌وه، جێفری دێڕێك له چیرۆكه‌كه‌ی دۆزییه‌وه كه نووسرابوو سبه‌ی دڕنده‌یه‌ك دێته شاره‌كه‌مان. به‌ڵام هاری گوتی له چیرۆكه‌كه‌دا وشه‌ی پاڵه‌وانی نووسیوه. جێفری گوتی سه‌رزه‌نشتی هاری مه‌كه‌ن، ره‌نگه له جیاتی وشه‌ی پاڵه‌وان وشه‌ی دڕنده‌ی نووسیبێت. پیته‌ر پێشنیازی كرد كه هاری چیرۆكێكی تر به‌و قه‌ڵه‌مه سحراوییه بنووسێت و پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه له شاره‌كه‌دا بهێنێت و له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه‌دا شه‌ڕ بكات. به‌ڵام شه‌و كه ده‌یانویست چیرۆكه‌كه بنووسن، قه‌ڵه‌مه سحراوییه‌كه‌یان نه‌ده‌دۆزییه‌وه به‌ڵكو ون ببوو. هه‌موویان به نیگه‌رانییه‌وه خه‌وتبوون، چونكه هێشتا قه‌ڵه‌مه‌كه نه‌دۆزرابۆوه. هاری نیگه‌ران بوو له قه‌ڵه‌مه‌كه، ئه‌و شه‌وه باپیره‌ی هاته خه‌وی و له هاری پرسی: كوڕم بۆچی ئه‌وه‌نده دڵته‌نگیت؟ هاری هه‌موو رووداوه‌كانی روون كرده‌وه و ئێستا ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌مان له‌ده‌ستدا كه تۆ پێتدام. ئێستا هیچ رێگه‌یه‌كمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی دڕنده‌كه له‌ناو بچێت. «كوڕم نیگه‌ران مه‌به، چه‌ند وشه‌یه‌كی سیحراویت پێده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی له دڕنده‌كه دوور بكه‌ویته‌وه«، باپیره پێی وت و له خه‌وه‌كه‌یدا رۆیشت.
هاری كاتێك به‌یانی له خه‌و هه‌ستا به هاوڕێكانی گوت كه باپیره‌ی هاتۆته خه‌ونی و هه‌ندێك وشه‌ی سیحراوی پێ گوتوه بۆئه‌وه‌ی دڕنده‌كه دیار نه‌مێنێت. هاوڕێكانی لێیان پرسی وشه‌كان چیبوون؟ هاری گوتی باپیره‌م داوای لێكردووم به هیچ كه‌سێكیتر نه‌ڵێم، چونكه بێكاریگه‌ر ده‌بێت. له شه‌ودا. ده‌ستیكرد به بیرهێنانه‌وه‌ی قسه‌كانی باپیره‌ی. به‌ڵام نه‌یتوانی و دواتر ده‌ستیكرد به گریان. كاتێك فرمێسكه‌كانی كه‌وتنه سه‌ر چیرۆكه‌كه وشه‌ی دڕنده سڕایه‌وه. به‌یانییه‌كه‌ی كاتێك هاوڕێكانی به دڵخۆشییه‌وه هاتنه ناو ماڵه‌كه. هاری له هۆكاری دڵخۆشی پرسی. له وه‌ڵامدا گوتیان ئێستا دڕنده‌كه نه‌ماوه. شه‌و كه هاری به دڵخۆشی خه‌وتبوو، باپیری دووباره هاته‌وه خه‌وی و پرسی قسه‌كانی منت له‌بیر كردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ كردت راست بوو، چونكه منیش به هه‌مان شێوه پێم وتیت كه پێویسته هه‌ندێك دڵۆپی ئاو بخه‌یته سه‌ر وشه‌كه. له‌و كاته‌وه هه‌موویان به خۆشی ده‌ژیان.
سه‌رچاوه:
The Magical Pen️ (hasanstorywriting.blogspot.com)