لەپاش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوویەوە، چاودێرانی ئابووریی و پسپۆرانی بواری وزەش پێیان وایە، بەهۆی ئەو گرژیی و نائارامییەی کە لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا هەیە، هەروەها بەرزنەکردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بەتایبەتی روسیا، هێندەی تر نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە و ئەگەری هەیە بگاتە نزیکەی 100 دۆلار بۆ بەرمیلێک. جێگەی ئاماژەیە لەپاش هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 90 دۆلار.
سەرچاوە:CNN