مەریوان مەسعود
نووسینەكانی عیماد ئەحمەد، وێنای گەڕەكێكمان بۆ دەكات، كە وا لە منی خوێنەر دەكات، بەپەرۆش بم بچم بۆ خانەقین و هەوایەكی پاك لە رووباری ئەڵوەن هەڵمژم و سێڵفیەكیش لە گەڕەكی جەلەوە بگرم
نووسین، ته‌نها حیبر سه‌رفكردن و وه‌ره‌قه ره‌شكردنه‌وه نییه، وه‌كو چۆن نووسین درێژدادڕی و بێ ئامانج نییه، هه‌روه‌ها ده‌بێت نووسین له پێناو نووسین نه‌نووسرێت، به‌ڵكو ده‌بێت نووسین له‌پێناو دۆزێك یان باشتره بڵێم ئامانجێك بنووسرێت، جا ئامانجه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت. بێگومان من لای خۆم ناوم ناوه(نووسینی نه‌مر)، چونكه قه‌ناعه‌تم به‌وه نییه نووسین بمرێت(ئه‌گه‌ر بۆ ئامانجێك نووسرابێت)، بۆیه هه‌ر نووسینێك كاریگه‌ریی جێنه‌هێشت و له‌یاده‌وه‌رییمان نه‌ماو ته‌نها چووه ئه‌رشیف یان ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كان، بێگومان ئه‌وه پێی ناوترێت نووسین، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و وه‌ره‌قه ره‌شكردنه‌وه‌یه‌یه كه من مه‌به‌ستمه، بۆیه ده‌بێت نووسین نه‌مربێت، بۆ نموونه شیعره‌كانی نالی و گۆران و هێمن، كه‌س ناتوانێت بڵێت ئه‌مانه نه‌مر نین، یان نووسینه‌كانی پیره‌مێرد و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و عه‌لائه‌دین سه‌جادی و هه‌ژار، كه‌س بۆی نییه بڵێت ئه‌مانه وه‌ره‌قه ره‌شكردنه‌وه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه نه‌مرن و تاخوێندنه‌وه مابێت، ئه‌و نووسینانه به نه‌مری ده‌مێننه‌وه.
ئه‌م پێشه‌كییه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو، كه‌بچمه سه‌ر هه‌ندێك نووسین و یاده‌وه‌ری كاك عیماد ئه‌حمه‌د، كه به‌شێكی وه‌كو كتێب و گۆشە، به‌شێكیشی ورده ورده له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه، بێگومان ئێمه كاراكته‌ری عیماد ئه‌حمه‌د-مان وه‌كو سیاسییه‌ك و ده‌وڵه‌تمه‌دارێك لای خۆمان وێناكردووه، كه‌چی كاتێك دێت كۆمه‌ڵێك نووسینی (نه‌مر) ده‌نووسێت، ئه‌وه بێگومان جێگای ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و وێنه زهنی و وێنه جوان و یاده‌وه‌رییانه‌ی له زێدی خۆی له خانه‌قین ده‌یانگێڕێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڕه‌كی منداڵی كه گه‌ڕه‌كی (جه‌له‌وه)یه له خانه‌قین!.
نووسینه‌كانی عیماد ئه‌حمه‌د، وێنای گه‌ڕه‌كێكمان بۆ ده‌كات، كه وا له منی خوێنه‌ر ده‌كات، به‌په‌رۆش بم بچم بۆ خانه‌قین و هه‌وایه‌كی پاك له رووباری ئه‌ڵوه‌ن هه‌ڵمژم و سێڵفیه‌كیش له گه‌ڕه‌كی جه‌له‌وه بگرم، چونكه ئه‌و رووداو و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه (عیماد ئه‌حمه‌د) ده‌كات به‌گێڕەڕە‌وه و به‌تایبه‌ت كه خۆشی یه‌كێك بووه له كاراكته‌ره‌كانی رووداو و به‌سه‌رهاته‌كان، نووسینه‌كان سه‌رنجڕاكێش ده‌كات و ته‌شویق-ی زیاتریان ده‌بێت بۆ ئێمه خوێنه‌ر.
له‌یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ی له‌باره‌ی گه‌ڕه‌كی (جه‌له‌وه) نووسیویه‌تی، عیماد ئه‌حمه‌د وه‌سفێكی زۆر جوانی زێدی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: «زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به قوڕ و داره‌ڕا دروستكرابوون، زۆربه‌ی خانووه‌كان چه‌ند خێزانێكیان لێ ئه‌ژیا، ته‌نانه‌ت خانووی وا هه‌بوو حه‌وت خێزانی تێدا بووه، به‌جۆرێك هه‌ر خێزانێك ژوورێكی به كرێ ئه‌گرت، كه پێی ئه‌وترا (نزڵ) خانووه‌كه‌ش هه‌ر چه‌ند خێزانی تێدا بووایه یه‌ك حه‌وز و به‌لوعه‌ی ئاو و یه‌ك ئاوده‌ستی هه‌بوو، پێی ئه‌وترا عه‌ده‌بخانه و زۆربه‌ی خانووه‌كانیش ستاره‌ی سه‌ربانیان نه‌بوو، هاوینان هه‌مووان له‌سه‌ربان ئه‌خه‌وتن و تا دره‌نگان خه‌ریكی قسه و باسی رۆژانه‌ی خۆیان بوون، به‌یانیان به ده‌نگی بولبول و چریكه‌ی مه‌ل و هاژه‌ی ئه‌ڵوه‌ن و نه‌رمه تیشكی خۆر خه‌به‌ریان ئه‌بووه‌وه».
ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند دێڕه وردبیته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و یاده‌وه‌ریی و وێنانه‌ی نووسه‌ر ته‌نها لەم چه‌ند وشه‌یه كۆی كردۆته‌وه له وه‌سفی گه‌ڕه‌كی جه‌له‌وه‌دا، ئه‌وا به‌ته‌واویی خوێنه‌ر موشتاق ده‌كات كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه ببینێت، چونكه شه‌وگاری به قسه‌ی خۆش و به‌یانیانی به ده‌نگی بولبول و چریكه‌ی مه‌ل بكاته‌وه، ده‌بێت ئه‌م گه‌ڕه‌كه چه‌نده خۆش بووبێت!. بێگومان به هۆی بوونی رووباری ئه‌ڵوه‌ن، نه‌ك ته‌نها گه‌ڕه‌كی جه‌له‌وه، به‌ڵكو ئه‌ڵوه‌ن ئاوه‌دانیی داوه به هه‌موو شاره‌كه. جگه له‌مه‌ش له‌و چه‌ند دێڕه كه له‌وتارێكدا به‌ناوی(چیرۆكێك له جه‌له‌وه) نووسیویه‌تی، عیماد ئه‌حمه‌د زۆر به‌جوانی وه‌سفی ئه‌و ساده و ساكارییه ده‌كات كه له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا هه‌بووه و هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كه یه‌ك ماڵ بوونه و یه‌كسانیی له ژیاندا به‌ته‌واوی به‌دیكراوه.
نووسه‌ر، له‌باسی گه‌ڕه‌كی جه‌له‌وه، راشكاوانه ده‌دوێت و له شوێنێكی تر له‌باره‌یه‌وه، ده‌نووسێت:«ره‌نگه زیاده‌ڕه‌وی نه‌بێت گه‌ر بڵێم جه‌له‌وه رۆڵێكی ئێجگار باشی بینیوه له پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و داب و نه‌ریتی كورده‌واری و كوردایه‌تی له خانه‌قین، كه شارێكی یه‌كجار دێرینه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌مانی پێش ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه».
ئه‌م بۆچوونه‌ی نووسه‌ر له‌خۆیه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌و پێیه‌ی كه خانه‌قین له‌كۆندا دوو به‌ش بووه، واته به‌ری رۆژئاوای ئه‌ڵوه‌ن و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵوه‌ن، جه‌له‌وه بنچینه‌ی به‌شی رۆژئاوای خانه‌قین-ه، كه خاوه‌نی چه‌ندین كه‌سایه‌تی مێژوویی و تێكۆشه‌ر و شه‌هیدی رێگای كوردایه‌تی بووه، بۆیه به‌بێ دوو دڵی عیماد ئه‌حمه‌د جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه، گه‌ڕه‌كێكی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو مێژووی شاره‌كه، واته سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه.
ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه بڵێم، كه نووسه‌ر به‌و وێنه و گێڕانه‌وانه‌ی كه بۆ خانه‌قین به‌گشتی و گه‌ڕه‌كی جه‌له‌وه و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌یكات، وا ده‌كات نووسینه‌كانی به(نه‌مر)ی بمێننه‌وه، چونكه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسین و وتارانه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د 100 ساڵی تریش بچیته‌وه سه‌ری، هه‌مان تام و چێژ و كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، چونكه له بنچینه‌دا نووسینه‌كه به نه‌مری لەدایكبووه.