د. سامان مسته‌فا ره‌شید*
زۆر لام مه‌به‌سته رۆژێكی هه‌ڵه هه‌ڵنه‌بژێرن بۆ یادكردنه‌وه‌ی به قه‌زاكردنی كفری
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێین (كفری یان زه‌نگاباد) خاوه‌ن مێژووییه‌كی زۆر دێرینه، له مێژووییه‌كی زۆر كۆنه‌وه ناوی له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا هاتووه، پێش ئه‌م به‌رواره‌ی كه ئێمه‌یش كردوومانه‌ته بابه‌تی ئه‌م نووسینه ناوی چ وه‌ك (زه‌نگاباد) یان وه‌ك (كفری) وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌ر به ویلایه‌تی شاره‌زوور و به‌غدا له نووسراوی ره‌سمی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا هاتووه.
1 . جیاوازی خوێندنه‌وه‌ی به‌رواری فه‌رمانی بوون به قه‌زای كفری له نێوان پرۆفیسۆر فازیل به‌یات و مندا.
له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌یه‌كم به ناونیشانی (كفری له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌رشیفی عوسمانی1852- 1900ز) بۆ (یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی كفری له روانگه‌ی شوێنه‌وار و مێژوو) كه به هاوبه‌شی به‌شی شوێنه‌واری كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆڵه‌ته‌كنیكی گه‌رمیان وا بڕیاره له 20ی شوبات 2025دا له شاری كفری به‌ڕێوه بچیت، چاوم به چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كردنی كفری به قه‌زا، كه‌وت، بڕیارمدا وه‌ك ته‌وه‌رێكی توێژینه‌وه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بوه‌ستم تا وه‌كو مێژووی به قه‌زاكردنی كفری له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كان بخه‌مه‌ڕوو.
بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه پێش من بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر فازڵ به‌یاته‌وه له وتارێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دوای بینینی نووسراوه‌كه‌ی فازل به‌یات و په‌رتووكی (ئابووری ناوچه‌ی كفری له هه‌ڵكشانه‌وه بۆ داكشان نێوان ساڵانی 1850-2018)ی نووسه‌ر(سهیل خورشید عه‌زیز (شه‌ماڵ) كه له‌لایه‌ن هاوڕێم (مامۆستا سه‌باح عه‌لی جاف)ه‌وه بۆی ناردم، كه پێم وابێت به په‌یڕه‌وكردن له خوێندنه‌وه‌كه‌ی د. فازڵ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه خوێندبوویه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت له خوێندنه‌وه‌ی به‌رواری به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا له نێوان (پ.د. فازڵ به‌یات) و مندا جیاوازی هه‌یه. جیاوازییه‌كه‌یش ته‌نها له خوێندنه‌وه‌ی ناوی (مانگ)ی سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی مانگه‌كه به‌شێوه‌ی كورتكراوه، واتا به( پیت) نووسرابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرجار له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا په‌یڕه‌و كراوه، د. فازیل ئه‌و پیته‌ی (به) كه بۆ نیشاندانی ناوی مانگی به‌ڵگه‌نامه‌كه نووسراوه به پیتی(ص) عه‌ره‌بی خوێندبوویه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پیتی(ص) به واتای مانگی( صفر)ی عه‌ره‌بی دێت، ئیدی به‌رواری هه‌ر دوو به‌ڵگه‌نامه‌كه، واتا به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م( مه‌زبه‌ته‌ی مه‌جلسی والا)ی به (7ی صفر 1270كۆچی و 18، 19 سه‌فه‌ری 1270كۆچی/ 9ی نۆڤه‌مبه‌ری 1853) ساغكردۆته‌وه. هه‌رچی فه‌رمانی به قه‌زابوونی كفری له به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌مدا كه دوو به‌رواری له‌سه‌ره (كه بریتییه له نووسراوێكی سه‌داره‌تی عوزما به واژووی سه‌در ئه‌عزه‌م كه له 18ی سه‌فه‌ر 1270 كۆچی بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌نی و په‌سه‌ندكردنی بۆ سوڵتانی عوسمانی نێردراوه، له 19ی سه‌فه‌ر 1270 كۆچی سوڵتان به په‌راوێزێك له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌ی سه‌داره‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فه‌رمانی كردنی كفری به قه‌زا نیشانداوه) دیسانه‌وه د. فازیل به‌یات ئه‌م دوو به‌رواره‌یشی هه‌ر به مانگی سه‌فه‌ر خوێندۆته‌وه بۆیه( 18ی سه‌فه‌ر 1270ك/ 20 نۆڤه‌مبه‌ر(تشرینی دووه‌م) 1853زایینی و 19ی سه‌فه‌ر 1270ك/ 21ی نۆڤه‌مبه‌ری 1853زایینی) ساغكردۆته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه 21ی نۆڤه‌مبه‌ری 1853زایینی به رۆژ و به‌رواری بوون به قه‌زای كفری داوه‌ته قه‌ڵه‌م، وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، وه‌كو دواتر تێبینیم كرد، زۆرێك له توێژه‌رانی دیكه‌ی كوردیش به په‌یڕه‌وكردن له‌و خوێندنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی
د. فازیل به‌یات هه‌مان به‌رواریان به مێژووی بوون به قه‌زای كفری داناوه. هه‌تا له‌لایه‌ن قائیمقامییه‌تی قه‌زای كفریشه‌وه ئه‌و به‌رواره وه‌ك ساڵوه‌گه‌ڕی به قه‌زابوون یاد ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای چه‌ندجار لێوردبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و پیته نابێت(ص) بێت و نابێت مانگی سه‌فه‌ر بیت، به‌ڵكو ئه‌وه پیتی (ژا)یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به خێرایی نوسراوه (ژ) و (ا) تێكه‌ڵكراوه نوسه‌ر له‌وجۆره خه‌ته‌دا لێكیان جیاناكاته‌وه پێكه‌وه ده‌یان نووسێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر زۆر ورد نه‌بێت لێی تێكده‌چێت، ده‌كرێت به پیتی (ص) یان(جا) كه ده‌كاته هێمای مانگی(سه‌فه‌ر)و(جه‌مادیلئه‌وه‌ل) بیخوێنێته‌وه. ره‌نگه هه‌ر ئه‌م نزیكی و لێكچوونه‌یش بێت بووبێته هۆی هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رواره له‌لایه‌ن د. فازیل و سهیل خورشیدیشه‌وه.
1.1. په‌نابردن بۆ پ. د. خه‌لیل عه‌لی موراد
سه‌ره‌تا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م له كوردستاندا كه‌سم له د. خه‌لیل شاره‌زاتر له به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفی عوسمانی پێ شك نه‌هات، هه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ده‌مناسی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم هه‌یه له گه‌ڵیدا و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری تێزی ماسته‌ره‌كه‌یشم بوو له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌ڵگه‌نامه‌كانم بۆ پرۆفیسۆر د. خه‌لیل عه‌لی موراد نارد و ناوبراوم له بابه‌ته‌كه ئاگاداركرده‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به باوه‌ڕبوونی به توانا و شاره‌زایی و پسپۆڕی پرۆفیسۆر فازل به‌یات، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زه‌حمه‌ته ناوبراو هه‌ڵه‌ی كردبێت له خوێندنه‌وه‌كه‌دا و ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئه‌و راست بێت و مانگه‌كه(سه‌فه‌ر)ه. دوای جه‌ختكردنم له بۆچوونه‌كه‌م، پێشنیاریكرد كێشه‌كه بۆ د. فازل خوی باس بكه‌م و له‌گه‌ڵ خۆی یه‌كلای بكه‌مه‌وه.
1.2. په‌یوه‌ندیكردن به خودی پ. د. فازڵ به‌یاته‌وه
له‌و ساڵانه‌ی له ئه‌سته‌مبوڵ خه‌ریكی خوێندنی دكتۆراكه‌م بووم، چه‌ندجارێك سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌ی د. فازل به‌یاتم له مه‌ڵبه‌ندی (ئێرسیكا) كردبوو، خودا حه‌قه، له‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ راوێژكردن ده‌چوومه لای د. فازڵ به‌یات زۆر رێزی ده‌گرتم و زۆریش هاوكاربوو له‌گه‌ڵمدا، هه‌ر له‌و سه‌ردانانه‌م دا كارتی شه‌خسی خۆی پێدابووم كه ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و واتس ئه‌پی خۆیشی تێدا بوو، وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد له‌سه‌ر پێشنیازی د. خه‌لیل عه‌لی موراد، له به‌رواری 26/12/2024 له سه‌عات (1:12) خوله‌كی شه‌و له رێگه‌ی واتس ئه‌په‌وه نامه‌یه‌كم به توركی بۆ نووسی و به‌ڵگه‌نامه‌كه‌م له‌گه‌ڵیدا هاوپێچ كرد، نامه‌كه‌م به كورتی به‌مجۆره بوو، دوای سڵاو و ئه‌حواڵپرسین و هیوای سه‌لامه‌تی بۆخواستن، پێم راگه‌یاند كه له عیراقه‌وه موزحیمیان ده‌بم، جه‌نابیان له‌و نوسینه‌یاندا كه له‌سه‌ر كفری نووسیویانه و بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڵگه‌نامه و فه‌رمانی بوون به قه‌زای كفریان بڵاوكردۆته‌وه، من جیاوازییه‌كی خاكه‌ڕاییانه‌م له خوێندنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رواری به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هه‌یه. پێم راگه‌یاند كه مانگه‌كه مانگی( زیلقه‌عده) یه نه‌ك (سه‌فه‌ر) به‌رواری به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاواهی لێدێت()، تكام وایه لوتف بفه‌رموون جارێكی دیكه ته‌ماشایه‌كی بكه‌نه‌وه بزانن من هه‌ڵه‌م یان نا؟ بۆ رۆژی دواتر زۆر له كاتژمێر(9:53) سه‌رله‌به‌یانی، به‌ڕێزه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه، به‌نامه‌یه‌كی زۆر به‌رز سوپاسی ئه‌وه‌ی كرد كه من بایه‌خم به نووسینه‌كه‌ی له‌سه‌ر كفری داوه، رایگه‌یاند راسته ناوی ئه‌م مانگه‌ی له به‌رواری سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه له(جا)، (ژا) و (ص) ده‌چیت و هه‌رسێكیان به كورتكراوه‌ی ئاوا به پیت ده‌نوسرێن له‌به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، نووسیبووی جارێكی دیكه زۆر به درێژی له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانه وه‌ستام و وردبوومه‌ته‌وه، ئه‌م پیته(ص) واتا مانگه‌كه(سه‌فه‌ر)ه‌وه به(زیلقه‌عده) ناخوێنرێته‌وه.
1.3 چۆنییه‌تی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆفیسۆر فازڵ به‌یات بۆ ساغكردنه‌وه و دروستخوێندنه‌وه‌كه‌ی من بۆ مێژووی فه‌رمانی به قه‌زاكردنی كفری:
دوای ئه‌و وه‌ڵامه‌ی د. فازیلیش، من باوه‌ڕم به خوێندنه‌وه‌كه‌ی خۆم له‌ق نه‌بوو و زۆر دڵنیابووم كه مانگه‌كه(ص) واتا (صفر) نییه، به‌ڵام له‌به‌ر رێز و زۆرم بۆ ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه، له سه‌عات (11:25)خوله‌ك، سوپاسم كرد و بۆم نووسییه‌وه، ئوستاد نازانم بۆ من به(ژا) ده‌بینم؟! دواتر ئه‌وه‌یشم بۆ نامه‌كه‌م زیاد كرد كه هۆكاری ئه‌وه‌ی من ئه‌وه‌نه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڕۆم له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌یه، ئێستا ئیداره‌ی لۆكاڵی كفری به نیازن ساڵانه یادی ئه‌و رۆژه بكه‌نه‌وه، بۆیه زۆر لام مه‌به‌سته رۆژێكی هه‌ڵه هه‌ڵنه‌بژێرن بۆ یادكردنه‌وه‌ی به قه‌زاكردنی كفری، ئینجا وێنه‌ی یه‌ك دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌م بۆ نارد كه به‌هه‌مان جۆری خه‌ت نووسرابوون به‌رواره‌كه‌یان مانگی سه‌فه‌ر بوو پیتی (ص) به‌م شێوه به‌ڕوونی نووسرابوو جیاواز بوو له(ژا) یه، ئینجا كه گه‌ڕامه‌وه سایتی ره‌سمی ئه‌رشیفی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆم ده‌ركه‌وت پسپۆڕانی ساغكه‌ره‌وه‌ی دائیره‌ی ئه‌رشیفی عوسمانی ئه‌وانیش به(ژا) واتا (زیلقه‌عده) خوێندوویانه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌كی ساغكردنه‌وه‌ی دائیره‌ی ئه‌رشیفیشم بۆ سكرین شووتكرد و بۆم نارد و دیسانه‌وه تكام له
د. فازل به‌یات كرد، جارێكی دیكه لوتف نیشان بدات ته‌ماشای بكاته‌وه. ئه‌وه‌بوو دوا چه‌ند سه‌عاتێك، به نامه‌یه‌كی زۆر به‌رز و به رۆحێكی زانستی، بۆی نووسیبووم، دوای لێوردبوونه‌وه دیسانه‌وه به‌راوردكردنی فه‌رمانی به قه‌زاكردنی كفری له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانێكی دیكه كه له‌هه‌مان مانگدا ده‌رچوون و به تێبینیكردنی ساغكردنه‌وه‌ی شاره‌زایانی دائیره‌ی ئه‌رشیفی عوسمانی له ئه‌سته‌مبوڵ بۆم ده‌ركه‌وت فیعله‌ن، ئه‌و مانگه (زیلقه‌عده) یه نه‌ك(سه‌فه‌ر) واتا به‌رواری بوون به قه‌زاكردنی كفری ده‌بێت رۆژی(19ی زیلقه‌عده 1270كۆچی/13ی ئابی 1854) به ڕۆژی به قه‌زابوونی كفری دابنرێت نه‌ك
(19ی صفری 1270ك/ 21ی نۆڤه‌مبه‌ری(تشرینی دووه‌م) 1853ز) وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌من(د. فازڵ به‌یات) ساغمكردۆته‌وه، له‌كۆتایشدا نووسیبووی خۆزگه له‌كاتی نووسینی ئه‌و وتاره و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان دركم به‌وه بكردایه.
ئینجا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رواره‌ی ئه‌و زۆر رۆیشتۆته ناو توێژه‌ران و له‌به‌ر گه‌وره‌یی و به‌رزی پایه‌ی زانستی شاره‌زایی ئه‌و، ره‌نگه كه‌س باوه‌ڕ به‌وه‌ی من نه‌كات، تكام لێ‌كرد كه خوی شتێكی كورت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نێوانماندا روویداوه بنووسێت و ئه‌وه راستبكاته‌وه، به‌ڵام ناوبراو بۆی نووسیم، ئه‌و گفتووگۆیه‌ی له نێوانماندا كه به نامه‌گۆڕینه‌وه و نووسین روویداوه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كاری بهێنم، واتا ئه‌وه‌ی لێره‌ی نووسیوومه ره‌زامه‌ندی و مۆڵه‌تی د. فازیلی له‌سه‌ره.
*دكتۆرا له مێژووی عوسمانی دا