ئەمریكا فشاری لە عیراق كردووە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای لە عیراق كردووە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپەلە دەستپێبكاتەوە.
پێشتریش حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس بۆ راگرتنی هەناردەكردنی نەوت، تاوەكو ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە.