سەرۆك كۆمار: عیراق هەوڵی بەدەستهێنانی پشكی دادپەروەرانەی ئاو دەدات

12:58 - 2025-02-26
عیراق
157 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازی لە خاتوو رۆلا دەشتی جێگری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان و سكرتێری جێبەجێكاری كۆمسیۆنی ئابووری و كۆمەڵایـــەتیی نەتەوەیەكگــــرتووەكــان بۆ رۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) كرد و تاوتوێی ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە سیاسەتەكانی گەشەپێدانیان لە كەرتە جیاجیاكاندا كرد.
پرسی ئاو، تەوەرێكی گرنگی دیدارەكە بوو، لەوبارەیەوە سەرۆك كۆمار رایگەیاند: عیراق هەوڵی بەدەستهێنانی پشكی دادپەروەرانەی ئاو دەدات، كە ئێستا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فورات، كێشەی ئاو لە زۆربەی شارەكاندا دروستبووە، وتیشی: كاری هاوبەش و هەماهەنگی ئیقلیمی زۆر پێویست و گرنگە بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری و پەیڕەوكردنی شێوازە سەردەمییەكان لە بەڕێوەبردنی ئاو و پلان و پڕۆژەكانی وڵاتان لەسەر رووبارەكان، لەوبارەیەشەوە ئاماژەیكرد بە پێویستیی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عیراق و ESCWA لە بوارەكانی ئابووری، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی و راهێنان و پەرەپێدانی تواناكان لە بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەكاندا.
لای خۆیەوە خاتوو رۆلا، پابەندبوونی نەتەوەیەكگرتووەكانی دووپاتكردەوە لە پاڵپشتیكردنی عیراق لە هەموو بوارەكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان