شەوی رابردوو نوسینگەی حزبوڵای عیراقی کراوەتە ئامانج

11:26 - 2025-02-27
عیراق
131 جار خوێندراوەتەوە

لەپارێزگای دیوانیە هێرش کراوەتە سەر نوسینگەی حزبوڵای عیراقی و داوای لێکۆڵینەوە دەکەن.


لە راگەیاندراوێکدا حزبوڵای عیراقی بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو لە پارێزگای دیوانیە لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە هێرش كراوەتە سەر نوسینگەكەیان بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بۆ زیانەكانی ئەو هێرشە نەكردووە و   هێرشەكەشی بە كارێكی تیرۆریستی و  هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی پارێزگاكە ناوبردووە.

حزبوڵای عیراقی سەرباری ئیدانەكردنی ئەو هێرشە ، داواشی كردوە دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێبكەن بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەكەوە دەوەستێت تا بدرێتە دادگا .

بابەتە پەیوەندیدارەکان