مانگی رابردوو 30 بومەلەرزە لە عیراقدا روویداوە

10:49 - 2025-03-03
عیراق
128 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسی عیراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 30 بومەلەرزە لە وڵاتەكەدا تۆمار كراوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بووە.

دەستەی گشتی كەشناسی عیراق  لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد ، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی تۆڕی تۆماری بومەلەرزەزانیی عیراقی ، مانگی شوبات 66 بومەلەرزە لە عیراق و وڵاتانی دراوسێی تۆماركراوە و لەو ژمارەیە 30 بومەلەرزە لە عیراق و 31 لە ئێران و 5 بومەلەرزەش لە توركیا بووە .

ئاماژەبەوەشكردوە، لە كۆی ئەو 30 بومەلەرزانەش كە لە عیراق تۆمار كراوە ، 11ی لە پارێزگای سلێمانی و 8ی لە دیالە و 4ی لە واست و 2 بومەلەرزە لە هەولێر و 2 لە دهۆك و 2 لە نەینەوا و بومەلەرزەیەكیش لە پارێزگای سەڵاحەدین تۆمار كراوە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان