باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق: سزاکان هاوردەکردنی گازی سروشتی ناگرێتەوە

08:06 - 2025-03-09
عیراق
161 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق ڕایگەیاند کە هاوردەکردنی گازی سروشتی لەلایەن عێراقەوە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکادا نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا مۆڵەتی کڕینی کارەبای ئێرانی بۆ عیراق نوێ نەکردووەتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە  دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی کارەبا لە عیراق بە بڕی سێ هەزار مێگاوات. 

هەربۆیە سەرۆکی لیژنەی دارایی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی وەستاندنی هاوردەی گاز دەبێتە هۆی داڕمانی سیستمی کارەبا، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، هەروەها داوای کردووە ئەمریکا سزاکانی سەر کەرتی دارایی عیراق کەم بکاتەوە.

لەبەرامبەردا دانیال رۆبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعیراق رایگەیاندووە، هاوردەکردنی گازی سروشتی لەلایەن عیراقەوە تاوەکو ئێستا لە دەرەوەی سیستمی سزاکاندایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان