وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق دڵنیایی دەدات لە رەوینەوەی وشكەساڵی و دەشڵێت، تەنیا لەم چەند رۆژەدا 200 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە.
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم بارانەی لە چەند رۆژی رابردوودا باریووە بڕێكی زۆر باش بووە و 200 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باران لە بەنداوەكان و پۆندەكاندا گلدراوەتەوە.
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دڵنیایی دەدات لە پاراوبوونی زەوییە كشتوكاڵی و بێستانەكان و چەند زۆنگاوێكی باشوری عیراقیش ژیاونەتەوە كە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە وشك بوون.
دەشڵێت، بڕێكی بەرچاو ئاوی باران كۆكراوەتەوە كە دەتوانرێت لە وەرزی هاویندا بۆ پرۆژە كشتوكاڵیەكان بەركاربێت و كار دەكەن بۆ باشكردنی ژێرخانی ئاو و بگەنە ئاستی خودبژێوی.