دوێنێ لە ژمارەیەك دیداری جیاجیادا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، كارنامەی ژمارەیەك باڵیۆزی نانیشتەجێی وەرگرت، كە بریتیبوون لە ئەلفرێد مێتیوازوكا لە كۆماری زیمبابۆی، ئیلیر هاوسا لە كۆماری ئەلبانیا و سیڤاگ ئەڤیدیسان لە كۆماری قوبرس.
لە دیدارەكاندا، سەرۆك كۆمار، هەوڵەكانی عیراقی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان خستەڕوو و رایگەیاند: عیراق كاردەكات بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و زاڵبوون بەسەر ناكۆكی و گرژییەكانی ناوچەكەدا لەڕێگەی دیالۆگ و هەماهەنگی هاوبەشەوە.