رێككەوتنی شەرع – عەبدی دەبێتەهۆی بەرقەراركردنی ئاشتی لە عیراق

12:11 - 2025-03-12
عیراق
136 جار خوێندراوەتەوە

موخلد حازم راوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ کاروباری سەربازی، رایگەیاند: رێککەوتنی نیوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بەشێوەیەکی کاریگەر و ئەرێنی دەبێتەهۆی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق. ئەمەش لەبەرئەوەی «پاڵ بە بەغداوە دەنێت بۆ ئەوەی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ لایەنی سوریا پێکبهێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دوای ئەوەی حکومەتی دیمەشق دەست بەسەر بەڕێوەبردنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا دەگرێت، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییە سەختەکانی ژێر کۆنترۆڵی (هەسەدە)»
وتیشی: رێککەوتنەکە چاودێریی بەردەوامی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچەی باشووری فورات کە گروپەكانی رێکخراوەکەی لێیە مسۆگەردەکات، هەروەها «دەرفەتێک بۆ هێزەکانی حکومەتی سوریا دەڕەخسێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم دەروازە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەمەش مەترسیی دزەکردنی گروپە تیرۆریستیەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخ، کەمدەکاتەوە.
الشرق الأوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان