فاو: نرخی خۆراك جێگیره‌

10:19 - 2025-04-06
ئابووری
73 جار خوێندراوەتەوە

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی خۆراكی جیهانی (FAW)، نرخی خۆراك له‌ مانگی ئاداری رابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌مێك به‌رز بۆته‌وه‌، به‌ڵام نرخی شه‌كر و دانه‌وێڵه‌ دابه‌زیوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نرخه‌كه‌ به‌ گشتیی به‌ جێگیریی ماوه‌ته‌وه‌.
فاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مانگی ئاداردا، له‌سه‌ر ئاستی ساڵانه‌ نرخی خۆراك به‌ رێژه‌ی %6.9 زیادیكردووه‌، به‌ڵام به‌راورد به‌ ساڵانی پێشوو نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان