لە میدیای سورییەوە

هەڵوەشانەوەی حكومەتی راگوزەر

09:22 - 2025-04-08
جیهان
76 جار خوێندراوەتەوە

     ئا: فەتحوڵڵا حوسێنی

رۆژنامەی (السوري الیوم) بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی پێگەی یاسایی نوێنەرایەتیی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەگۆڕێت و دانپێدانان بە حكومەتی راگوزەر هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، ئەمریكا نوێنەری سوریای لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگاداركردۆتەوە لە گۆڕینی پێگەی یاسایی خۆی لە نوێنەرایەتیی هەمیشەیی لە وڵاتێكی ئەندامەوە بۆ نوێنەرایەتیی «حكومەتێكی دانپێدانەنراو»، ئەمەش هەنگاوێكە پەرەسەندنێكی دیپلۆماسیی بێوێنە لەدژی دەسەڵاتی راگوزەر دەگرێتەبەر.
ئەم هەنگاوە، بەپێی بەیاننامەیەكی رەسمیی بووە كە واشنتن لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە نیویۆرك رادەستی نوێنەری هەمیشەیی سوریای كردووە، هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە «هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی دیپلۆماسی گروپی G1ی بڕواپێكراو و گۆڕینی بە ڤیزەی گروپی G3».
لەناوەڕۆكی بەیاننامەكەی واشنتندا هاتووە «ئەو هەمواركردنەوەیە پشتبەستە بە رێنماییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا»، بەپێی بەیاننامەكە «بڕی پێدانی ڤیزەی نوێی گروپی G3 دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی ئەمریكی بۆ خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان و كۆچ (USCIS)».

بابەتە پەیوەندیدارەکان