ئا: وەفا رۆستەمی
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: ئەوان بە دوای جەنگ و بۆمبی ئەتۆمییەوە نیین، بەڵکو بە شوێن دانوستان و گفتوگۆوەن، ئەگەر ئەمریكاییەكان بە راستی بە دوای دانوستانی راستەقینەوەن با بیسەلمێنن.
رایشیگەیاند: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لەگەڵ سەرۆكی وڵاتانی ناوچەكە بە تەلەفۆن قسەم كردووە و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەچاو رابردوو زۆر باشتر بووە، بەڵام لەگەڵ ئەمریكا جیاوازە، چونكە ئەمریكا ئێمەی خستۆتەژێر گوشارەوە و هەموو رۆژێ هەڕەشەمان لێدەكات، کەواتە چۆن دەكرێت لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكرێت؟