کاساس هەڕەشە دەکات

12:20 - 2025-04-08
وەرزش
68 جار خوێندراوەتەوە

خیسۆس کاکس- ی ئیسپانی راهێنەری هەڵبژاردەی عیراق، نامەیەکی ئاڕاستەی عەدنان درجال –ی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق کردووە و ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت؛
-هەندێک لە ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق سوکایەتییان پێکردووم منیش ئەوە قبوڵ ناکەم.
-من داوی یاسایی لەسەر غالب ئەلزاملی و محەممەد ناسری ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق تۆمار دەکەم، چونکە سوکایەتی زۆریان پێکردووم.
-من پەنا بۆ دادگای کاس (CAS) دەبەم چونکە وەک راهێنەر ناوبانگیان زڕاندووم.
-من لە ماوەی دوو رۆژدا وەڵام دەدەمەوە کە ئایا دەست لەکار دەکێشمەوە یان نا.
-من لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عیراق تەنیا لە رێگەی ئی مەیڵەوە پەیوەندیم دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان