چامپیۆنس لیگی ئەوروپا

ئەمڕۆ و سبەی یاریی هەیە

02:35 - 2025-04-08
وەرزش
59 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی سەرجەم یارییەكانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 16 یانەی چامپیۆنس لیگی ئەمساڵی یانەكانی ئەوروپا كران، یارییەكانی ئەم خولە گرنگەی ئەوروپا پێی نایە قۆناغی 8 یانەوە.
ئەمشەو و سبەی شەو، یارییەكانی چوونی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیەیەی لای خوارەوە دەكرێن:
سێشەممە 8/4/2025
*ئەرسناڵ×ریاڵ مەدرید-سەعات 10.
*با.مونشن×ئی. میلان - سەعات 10.
چوار شەممە 9/4/2025
*بارسیلۆنا×ب. دۆرتمۆند-سەعات 10.  
*پا.سانجێرمان×ئە.ڤێلڵا-سەعات 10.
لەنێو ئەو 8 یانەیەی كە بەشداریی یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیەی چامپیۆنس لیگ دەكەن، تەنیا 3 یانەیان زۆرترین جار توانیویانە بگەنە ئەم قۆناغەی یارییەكان، ئەوانیش بایرن مونشن (23جار)، ریاڵ مەدرید (21جار)، بارسیلۆنا (20جار).

بابەتە پەیوەندیدارەکان