شەم ئەبوبەكر شێوەكار، بۆ کوردستانی نوێ :

بۆ من قورسە دەستبەرداری تابلۆكانم بم

10:49 - 2025-04-09
هەمەرەنگ
76 جار خوێندراوەتەوە

شەم ئەبوبەكر، شێوەكار، دانیشتووی شاری سلێمانییە و  زیاتر لە 7 ساڵە هاتۆتە نێو دنیای هونەرەوە.
شەم ئەبوبەكر بە دوالاپەڕەی وت: هونەر بۆ من جیهانێكی تایبەت و حەز و خولیایە، هاوكات هەموو هونەرمەندێكیش حەز دەكات كارەكانی بچێتە نێو خەڵك و لە ماڵ و ئۆفیسەكانیان بمێنێتەوە و زیاتر بەهۆیەوە بناسرێ، بەڵام بۆ من قورسە دەستبەرداری تابلۆكانم بم، چونكە زۆرم خۆشدەوێن، بەڵام لە كۆتایيدا هەر دەبێت بفرۆشرێت، ئێستا خوێندكاری قۆناغی چوارەمم لە زانكۆی سلێمانی بەشی شێوەكاری -نیگاركێشان.
وتیشی: بەشداریم كردووە لە 6 پێشانگەی هاوبەش و 3 پڕۆژەی هونەری هاوبەش و خاوەنی 1 پێشانگەی تایبەتم،  ئێستا بەتەمای هیچ پێشانگەیەك نیم و سەرقاڵی كارێكی هونەری هاوچەرخم بۆ پڕۆژەی كۆتایی خوێندنی ئەمساڵ، كارەكانم تەنها لەسەر یەك شێوازی كاركردن بەردەوام نابێت، چەندین كاری خۆبەخشیم هەیە لە چەندین نەخۆشخانە و خوێندنگەكاندا، كارەكانم لەگەڵ كۆمەڵێ هاوڕێ پێكەوە كراون بە شێوەی گروپ.
محەمەد عەبدولرەحمان شارەزوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان