ئەمڕۆ، خوێنەران و رۆشنبیرانی كورد روودەكەنە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، دروشمی «جیهان بە كوردی دەدوێت» بۆ پێشانگەكە هەڵبژێردراوە وەك پێزانین بە زمانی كوردی و هەوڵی ماندوونەناسانەی نووسەران و وەرگێڕەكانی كورد، هاوكات ئەمساڵ زیاتر لە 60 كتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی كوردی لە (باشوور، باكوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان) بەشدارن.
لەم پێشانگەیەدا، زیاتر لە 60 ناوەندی چاپ و پەخشی كوردی بە دەیان هەزار كتێبەوە لە هەولێر ئامادە دەبن، وێڕای ئەوە دەیان ناوەندی دەرەوە بە زمانەكانی تر بەرهەمەكانیان دەخەنە بەردەستی خوێنەران.
دوالاپەڕە