واران ژماره 1ی بڵاوكرایه‌وه، گۆڤارێكی ئه‌ده‌بیی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی وه‌رزییه، دامه‌زراوه‌ی كەریمی عه‌له‌كه له سلێمانی ده‌ریده‌كات، گۆڤاره‌كه گرنگی ده‌دات به دنیای پاك و بێگه‌رد و ره‌نگاڵه‌یی منداڵان و هه‌وڵێكه بۆ هاوكاریكردنی مێردمنداڵان بۆ تێگه‌یشتن له ته‌مه‌نی نه‌وجوانی خۆیان و دروستكردن و بنیاتنانی كه‌سایه‌تییان.
له‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ بۆ منداڵان بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌وانه (په‌پوله‌ی ره‌نگین، گه‌شت، ژیژو، وه‌رزش، ئه‌ته‌كێت، یاریی پیته‌كان، ده‌ست شتن، حه‌وت ره‌نگیله) ئه‌مانه و چه‌ندین بابه‌تی تر.
هاوكات به‌شی مێردمنداڵانیشی تێدایه كه بابه‌ته‌كانی بریتین له (واران، به‌فر، من به‌سم، راپه‌ڕین، شكۆداران، ئێكه‌مین كۆمارا كوردستانێ، یه‌كێك له منداڵه بلیمه‌ته‌كانی جیهان، دوو هاوڕێ، سوڕی ژیانی بۆق، روس هاندله‌ر، ئایا ده‌زانیت؟) ئه‌مانه و چه‌ندین بابه‌تی تری به‌سوود.
یه‌سنا محه‌مه‌د