رادیۆی گروپ لە كەركوك پەیڕەوی دەستە گوڵەكە دەكات

10:45 - 2025-04-10
هەمەرەنگ
72 جار خوێندراوەتەوە

رادیۆی گروپ دەزگایەكی میدیایی سەربەخۆیە لە كەركوك، بەرنامەكانی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و توركمانی لەسەر شەپۆلی 91.3 FM پەخش دەكات بە ئامانجی پەرەپێدانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی كە هەڕەشە لە یەكڕیزی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی بكات.
میدیاكار یەلماز حسێن سەرپەرشتیاری گشتی رادیۆكە بە دوالاپەڕەی وت: رادیۆی گروپ لە  25/2/2017 دامەزراوە و كارمەندانی سێ نەتەوە لەخۆ دەگرێت و رەنگدانەوەی هەمەچەشنی راستەقینەی كەركوك دەكات و  هەوڵ دەدات ناوەڕۆكی میدیایی دابین بكات كە رەنگدانەوەی واقیعی كۆمەڵگە بێت و پەرە بە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و لێكتێگەیشتنی هاوبەش بدات لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكاندا.
رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان