مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی(ی.ن.ك)، نوێترین و گرنگترین كتێب په‌یوه‌ست به نووسین و ئه‌ده‌بیاتی سه‌رۆك مام جه‌لال بڵاوده‌كاته‌وه، كه ده‌قی په‌سه‌ندكراوی هه‌ر سێ راپۆرتی كۆنگره‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌دووتوێی كتێبێكی نایابدا به‌ناونیشانی (راپۆرته‌كان)، به تیراژی دوو هه‌زار دانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه وێستگه‌یه‌كی تره له ئه‌ركی په‌ره‌پێدانی فیكری سیاسیی یه‌كێتی و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌وه رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
له پێشه‌كی ناساندنی كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (ستران عه‌بدوڵڵا) ده‌ڵێت: راپۆرتی سیاسیی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كۆنگره‌كان به‌شێكی گرنگی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی و ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانن، دیاره له‌و ناوه‌ڕاسته‌شدا به‌شێكی به‌رز و بڵندی به‌رهه‌می نووسین و شرۆڤه و روانگه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال پێكدێنن، بۆیه كۆكردنه‌وه‌یان له یه‌ك كتێبدا یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباش ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له ره‌وتی جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی و رێڕه‌وی حزبایه‌تی یه‌كێتی له دید و بۆچوونی مام جه‌لال-ه‌وه.
كتێبی (راپۆرته‌كان) ئه‌ده‌بیاتی ره‌سه‌نی یه‌كێتی له كایه‌ی حزبایه‌تی و خه‌باتی فیكری و سیاسی ده‌پارێزێ و بناغه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنی داده‌نێت له‌ڕێی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌كادیمیان و توێژه‌رانی بواری مام جه‌لالناسی.
مه‌ڵبه‌ندیی دراسات هه‌روه‌ها به نیازه راپۆرتی سیاسیی كۆنگره‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م -یش له دووتوێی دوو به‌رهه‌می تردا چاپ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی راپۆرتی كۆنگره‌كان له كتێبخانه‌ی یه‌كێتی و مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندیدا یارێزراوبن.