به‌ڵێن فارس عیزه‌دین ساڵی 1996 له كه‌ركوك له‌دایكبووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌نگی هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داناوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ببێته هونه‌رمه‌ند و گۆرانيبێژ.
به‌ڵێن فارس به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له ساڵی 2024وه توانیم وه‌ك گۆرانیبێژێك به هاوكاری ماڵبات و هاوڕێكانم ده‌ركه‌وم.
وتی: زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه گوێیان لێده‌گرم، له‌وانه هونه‌رمه‌ندان(عه‌لی مه‌ردان، سه‌ڵاح داوده، حوسێن عه‌لی، محه‌مه‌دی ماملێ، حه‌سه‌ن زیره‌ك، تاهیر تۆفیق، ره‌زازی، به‌یتوجان، ئه‌حمه‌د كایا، شاكرۆ، ره‌سۆ، شێرۆی بیرۆ) و سه‌ره‌تا به لاساییكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌ستمپێكردووه و هه‌ر به‌رهه‌مێك كه بیڵێمه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ك خۆم به روحیه‌ت بیڵێمه‌وه.
به‌ڵێن وتیشی: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م فێری هه‌موو مه‌قامه كوردییه‌كان ببم به هه‌موو شێوه‌زاره‌كان، هه‌روه‌ها حه‌زم له ده‌نگبێژی ناوچه‌كانی سه‌رحه‌د و جزیره‌ی بۆتان و شێوه وتنه گه‌رمیانییه‌كانی وه‌ك قه‌تار و خاوكه‌ر و ئای ئای و خورشیدییه.
له كۆتاییدا وتیشی: له‌بری ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هونه‌ری وڵاتانی دیكه بكه‌ین باشتر وایه خزمه‌تی هونه‌ری كوردیی بكه‌ین و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رین .
رزگار كه‌ركوكی