جه‌بار سابیر ئاغا كه‌سایه‌تی دیاری بازاڕی قۆریه و یه‌كێك له به ته‌مه‌نترین پینه‌دۆزه‌كانی كه‌ركوك كۆچی دوایی كرد.
جه‌بار سابیر ماوه‌ی 60 ساڵ له‌بازاڕی قۆریه‌ی شاری كه‌ركوك پینه‌دۆز بوو، سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌ندرێژی و نه‌بوونی پێداویستی دارایی، به‌ڵام هه‌رده‌م پیشه‌كه‌ی خۆشده‌ویست و شانازی پێوه ده‌كرد و دوكانه‌كه‌ی پڕ بوو له بیره‌وه‌ریی جوان.
مام جه‌بار له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا وه‌كو شاگردێك لای دوكانی زه‌ینولعابدین -ی پینه‌دۆزی نزیك شه‌قامی ئه‌وقافی كه‌ركوك كاری كردووه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی شاره‌كه سه‌ردانی كردوون له‌وانه خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال، دواتر له سه‌ره‌تای ساڵی 1960 دوكانی له بازاڕی قۆریه كرده‌وه، تا دوا ساته‌كانی ژیان له پیشه‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو.
رزگار شوانی – كه‌ركوك