رۆژی دووشه‌ممه 14/4/2025 بۆ یه‌كه‌مجار له كه‌ركوك فێستیڤاڵی شانۆیی زانكۆكانی عیراق بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له زانكۆی كیتاب ی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
د. محه‌مه‌د سامر سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ئه‌م فێستیڤاڵه چه‌ندین ساڵ بوو هه‌ر جاره له شارێك و زانكۆیه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام توانرا ئه‌مساڵ ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق وه‌ربگیرێ كه له زانكۆی كیتاب ی كه‌ركوك به به‌شداریی (40) تیپی شانۆیی زانكۆی حكومی و ئه‌هلی به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی: دوای ئه‌م هه‌وڵه كارده‌كرێ بۆ سازدانی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی شانۆیی زانكۆكان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه داهێنانی شانۆی جوان به‌رده‌وام بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ده‌رهێنه‌ری به ئه‌زموون نه‌ژاد نه‌جم سه‌رپه‌رشتی تیپی شانۆی زانكۆی كیتاب ده‌كات و به‌شداری له‌و فێستیڤاڵه شانۆییه‌دا ده‌كات .
محه‌مه‌د بورهان – كه‌ركوك