لە میدیای سورییەوە

كورد داوای سیستمێكی فیدراڵی دەكات

12:15 - 2025-04-13
جیهان
58 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوري الیوم) بڵاویكردەوە، بەدران چیا كورد سەركردەی دیاری كورد لە هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندووە: ئەوان داوای سیستمێكی فیدراڵی دەكەن كە دەسەڵاتێكی سەربەخۆیان پێبدات و لەگەڵ بوونی سوپایەكی یەكگرتووی پێشكەوتووی تایبەت بە خۆیان كە ناوچەكانیان بپارێزێت، جەختی لەوەشكردۆتەوە: خەونی كوردەكان لامەركەزیەتە بەڵام ئەحمەد شەرعی سەرۆكی كاتی سوریا ئەوەی رەت كردۆتەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: كورد، ئەحمەد شەرع و ئیسلامییەكان تۆمەتباردەكات بەوەی كە دەسەڵاتێكیان پێكهێناوە كە رێگەیەكی خراپ و هەڵەی گرتۆتەبەر بۆ سوریای نوێ و دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە.
بەپێی هەواڵی میدیا سورییەكە، ئەو سەركردە كوردە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز) وتوویەتی: هەموو هێزە كوردییەكانی سوریا هاوڕان لەسەر دیدێكی سیاسیی هاوبەش دەربارەی پێكهێنانی دەسەڵاتێكی سیاسی و ناسنامەی دەوڵەتی سوریا و مافی گەلی كورد و چۆنیەتی نووسینەوەی دەستووری سوریا، پێویستیشە دەسەڵاتی نوێی سوریا فیدراڵی پەرلەمانی فرەیی دیموكراسی بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان