پاریس، سكاڵایەكی یاسایی دژی دەسەڵاتدارانی سوریا تۆماركرا

12:18 - 2025-04-13
جیهان
63 جار خوێندراوەتەوە

كەناڵی (الیوم) بڵاویكردەوە، داواكاری گشتیی فەرەنسا رازی بووە لەسەر تۆماركردنی سكاڵایەكی یاسایی كە لەلایەن پارێزەری فەرەنسی پیدرۆ ئەندرۆجارەوە بەناوی دەستەجەمعی (فەرەنسی - عەلەوییەكان) بەرزكراوەتەوە دژی لێپرسراوانی سوریا بە تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و پاكتاوكردنی نەتەوەیی لە كەناراوەكانی سوریا.
بەپێی سەرچاوەكانی (روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ)، ئەو سكاڵایە سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا و ژمارەیەك وەزیر لەخۆدەگرێت لەوانە وەزیری بەرگری «مەرهەف ئەبو قەسرە» و وەزیری ناوخۆی سوریا ئەنەس خەتاب، هەروەها محەمەد جاسم ئەبو عەمشە فەرماندەی فیرقەی 25 لە حەماە لەناو ئەو ناوانەدایە كە سكاڵاكەی لەدژ كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان