حاڵەتەکانی لەدایکبوونی جمک لە قەڵادزێ
کوردستانی نوێ-ی ڕاپەڕین
بەپێ ئامارێکی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، کە دەست کوردستانی نوێ-ی راپەڕین کەوتووە، تەنها لە ساڵی 2024، 184 کەس بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە کە50 کەسیان نێرو 134یشیان مێ بوون، هەروەک 208 کەسیش بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون.
بەپێ ئاماری نەخۆشخانەکە 1122 پشکنین بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریی کراوە.
ئەوەی جێی سەرنج بوو لەو ئامارەدا، لەدایکبوونی 33 حاڵەتی منداڵی دووانە (جمک)ە، کە 20 یان دووانەی کوڕن و 13شیان دووانەی کچن.
نەخۆشخانەی قەڵادزێ ئاماژەشی بەوە داوە کە نزیکەی 10 هەزار کەس بە نەخۆشی داخڵکراون و لەو رێژەیەش 838 نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شارەکانی هەولێر و سلێمانی کراون.