وادەی هەڵوەشانەوەی پەكەكە رانەگەیەنراوە

01:40 - 2025-04-13
جیهان
52 جار خوێندراوەتەوە

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن تورك، هاكان فیدان سەبارەت بەوەی ئایا ئەمریكا كۆتایی بە پشتیوانییەكانی بۆ پەكەكە/یەپەگە و سیاسەتی سوریا دەهێنێت یان نا، فیدان ئاماژەی بەوەدا كە ئیدارەی نوێ لە ئەمریكا سەرلەنوێ پێداچوونەوە و وردبینی و پێكهێنانی بۆچوونی تازە لەسەر زۆرێك لە فایلەكان، لەوانەش سوریا دەكات، رایگەیاند: لەم قۆناغەدا توركیا ئەو پرسانەی هەڵسەنگاندووە كە بنەمای سەرەكین و هەندێك هەنگاوی دیپلۆماسی لەو بارەیەوە نراوە.
فیدان باسی لەوەش كرد: تا ئێستا وادەی بەستنی كۆنگرە كە بڕیارە پەكەكە خۆی تیادا هەڵبوەشێنێتەوە رانەگەیەنراوە و پێشبینشی كرد «گوێ لە بانگەوازەكەی هەڵوەشاندنەوە بگیرێت».
سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، ئاماژەی بەوە كرد: حكومەتی سوریا نوێیە و  ئەستەمە بتوانێت چارەسەری خێرا و دەم و دەست بۆ هەندێك كێشە بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان