هێلین ئومێد یەكێك لە لێپرسراوانی پەكەكە رایگەیاند: كۆنگرە دەبەسترێت، بەڵام بڕیاری هەڵوەشاندنەوە نادرێت، كەس ناتوانێت رێگریمان لێبكات، تا ئاپۆ لە ئیمرالی بێت، هیچ بڕیارێكی هەڵوەشاندنەوە نادرێت. پێشتریش چەندین لێپرسراوی دیكەی پەكەكە لە قەندیل رایانگەیاندبوو «خەباتی 50 ساڵە بە نامە چارەسەر ناكرێت، لەكاتێكدا شەڕ بەردەوامە، دەبێت دەستوور و یاساكان بگۆڕدرێن، جگە لە ئۆجەلان كەسی دیكە ناتوانێت كۆنگرەی پەكەكە بكات و بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بدات».