سی ئێن ئێن: رەنگە ترەمپ سەردانی توركیا بكات

01:43 - 2025-04-13
جیهان
60 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی توركیا بكات. لە كاتێكدا هەواڵەكان لە رۆژنامەكانی ئەمریكادا باس لەوە دەكەن كە دڵنیانین لە سەردانێكی لەمشێوەیە، بەڵام مانگی ئایار وەك وادەیەكی گریمانەیی دادەنرێت.
بەگوێرەی هەواڵەكەی كەناڵی سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵ، لەوانەیە ترەمپ دوای گەشتەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات، بچێتە توركیا.
لەو بارەیەوە، رۆژنامەنووس یونس پاكسۆی رایگەیاند: سەردانەكە دەكرێت لە نیوەی یەكەمی مانگی ئایاردا ئەنجام بدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان