بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان كە دوێنێ شەممە لە مەسقەت دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانی بەڕێوەبرد، رایگەیاند: گفتوگۆكان لە «كەشێكی دۆستانەدا» ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئامانج لێی ئەنجامدانی «رێككەوتنێكی دادپەروەرانە و پابەندكار» بووە.
دانوستانەكە دەگمەنن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە نێوان ستیڤ ویتكۆف نێردەی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، كۆتاییهات، ئەوەش دوای دوو سەعات لە ئاڵوگۆڕی پەیام لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە. لە پۆستێكیدا بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پلاتفۆرمی X، وەزیری دەرەوەی عومان وتی: بە شانازییەوە رایدەگەیەنم كە دوێنێ لە شاری مەسقەت، میوانداری دكتۆر سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نێردەی سەرۆكایەتیی ئەمریكامان كرد، هەروەها هەوڵێكی نێوەندگیریماندا بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستان بە ئامانجی هاوبەشی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی دادپەروەرانە و پابەندكار.
الشرق الاوسط