لابردنی سزاکانی سەر سوریا

10:05 - 2025-04-14
جیهان
64 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی (سانا) بڵاویکردەوە، گەیر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، بانگەوازی خۆی بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا و پێشکەشکردنی پشتیوانی لە حکومەتی دیمەشق لە بوارە جیاجیاکاندا نوێکردەوە.
وتی: دەبێت ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا سەپێنراون هەڵبگیرێن. ئاماژەی بەوەشکرد: گفتوگۆیەکی باش لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەنجامدەدەین، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستی هاوکاری بۆ درێژبکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەرکی ئاوەدانکردنەوەی سوریادا سەرکەوتووبێت.
راشیگەیاند: سەرۆکی سوریا دەستی بەسەر وڵاتێکدا گرت کە لەڕووی ئەمنی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتییەوە بەتەواوی وێران بوو. بۆیە ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە قورسە. روونیدەکاتەوە، حکومەتی نوێی سوریا بەبێ هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە گەیشتن بە سەقامگیری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی خۆی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان