رۆژنامەی(السوري) بڵاویکردەوە، کاروانی دووەمی هاوکاریی مرۆیی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاوە بەرەو کەناراوەکانی سوریا بەڕێکەوتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەی کە بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاوە زیانیان بەرکەوتووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کاروانەکە نزیکەی 14 هەزار سەبەتەی خۆراک و تەندروستی هەڵدەگرێت، جگە لە چەندین تۆن ئارد. کاروانەکە رۆژی هەینی گەیشتووەتە دەروازەی تەبقە.
ئەم دەستپێشخەرییە تەواوکەری هەوڵەکانی خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە، بە پاڵپشتیی مانگی سووری کورد و ئیدارەی خۆسەریی دیموکراتیک، بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆیی و بەپەلەکان بۆ خەڵکی سڤیل لە کەناراوەکان، کە لە کاتی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان چەکداران و هێزەکانی حکومەتی سوریا تووشی پێشێلکاری و کۆمەڵکوژی بوون.
یەکەم کاروان لە 17ی ئازاردا بەڕێکەوتبوو، ئەمەش لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی فراوانی جەماوەریدا کە رێکخراوە مرۆییەکانی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان مانگی سووری کوردی بوو.