هەروەها رۆژنامەی لۆڤیگارۆی فەرەنسی بە هەمان شێوە نووسیویەتی: «ترەمپ ناتوانێت لە کەس بباتەوە، بەتایبەتیش لە چین، چونکە ئەو وڵاتە ئابوورییەکەی هاوبەشی بازرگانیی تەنها 16 ٪ یە لەگەڵ ئەمریکادا، بەڵام لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا رێژەیەکی بەرزی هەیە و دەتوانێت کێشە بۆ ئەمریکا دروست بکات، بەتایبەتیش کۆمپانیاکانیان لەڕووی کانزا و ماددەی خاوی پاترییەوە کە پشت بەو وڵاتە دەبەستن، جگە لەوەش ئەو کاڵایانەی کە چین بۆیان هەناردە دەکات، زۆر هەرزانن و بۆئەوەی دەستبەرداری بن کاتێکی زۆریان دەوێت تا پشت بە خۆیان ببەستن».