لە دۆسێی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاو هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی لە نێوانیاندا، رۆژنامەی پۆلەتیکای پۆڵۆنی نووسیویەتی: «جەنگەکە دەوەستێنێت، بەڵام ئاشتی هەمیشەیی بەرقەرار نابێت و ئەمریکا بە مەرج و رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیادا شەڕەکە دەوەستێنێت. بەو پێیەی لەبری قەرزەکانی، رێژەی 50 ٪ ی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و کانزاکانی لێ وەردەگرێت.
لەگەڵ مۆسکۆشدا رێککەوتووە کە لە چین دووربکەوێتەوە و دەستبەرداری ببێت، لەو نێوەندەدا تاکە زەرەرمەند ئەوروپاییەکانن کە بەبێ هیچ دەستکەوتێک لێی دەردەچن.
رۆژنامەکە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا روسیا نزیکەی 20 ٪ ی خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە و ئەمریکا پلانێکی هەیە بەو پێیە هێزەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە خۆرئاوای ئۆکرانیا جێگیر دەکرێن و سوپای روسیاش لە خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا.